سلێمان قه‌ره‌چووغى كلیپى حه‌یران و گۆرانییه‌كانى بلاَوكرده‌وه
(بێژینگ به‌سه‌ر) ناونیشانى چه‌ند كلیپێكى بلاَوكراوه‌ى هونه‌رمه‌ندى حه‌یرانبێژ (سلێمان قه‌ره‌چووغى) یه‌و له‌و ماوه‌یه له‌لایه‌ن (سه‌نته‌رى ئه‌ربائیلۆ) بلاَوكرایه‌وه، له‌لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگى مه‌خموور (سلێمان قه‌ره‌چووغى ) رایگه‌یاند كه ناونیشانى سیدییه‌كه‌ى (بێژینگ به‌سه‌ر ) ـه‌و له‌چوار كلیپ پێكهاتووه له‌وانه: (گه‌شت و رِاو) و (نه‌ورۆز) و (بێژینگ به‌سه‌ر) و (لاوكى ده‌خایلۆ)، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خسته‌رِوو كه له‌گه‌ڵ حه‌یرانه‌كانیدا دوو گۆرانیشى كلیپ كردووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه سه‌رجه‌م كلیپه‌كانى له زۆربه‌ى كه‌ناڵه لۆكاڵییه‌كاندا هه‌یه و ئێستا به‌خش ده‌كرێت, ئێمه به‌ناوى ده‌نگى مه‌خموور وێرِاى ده‌ستخۆشى و پیرۆزباییمان له‌هونه‌رمه‌ند هیواى هه‌میشه سه‌ركه‌وتنى له‌كاره هونه‌رییه‌كان بۆ ده‌خوازین . 











