سه‌نته‌رى هاورِێى منداڵ له‌ مه‌خموور ... هەواڵی رۆشنبیریی

سه‌نته‌رى هاورِێى منداڵ له‌ مه‌خموور

رىَ و ره‌سمى كۆتایى خوله‌كانى به‌رِێوه‌برد

 

رۆژى چوارشه‌ممه‌ 17 / 9 / 2009 ، سه‌نته‌رى هاورِێى منداڵ له‌مه‌خموور، به‌بۆنه‌ى كۆتایى هاتنى خوله‌كانى (مۆسیقا و نیگاركێشان و كۆمپیوته‌ر ) رىَ و ره‌سمێكى شایسته‌ى له‌هۆڵى سه‌نته‌ر بۆ مندالاَنى به‌شداربووانى خوله‌كان به‌رِێوه‌برد

درێژه‌ی بابه‌ت...
z ڕێکه‌وتی 2009/9/22-12:21 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی رۆشنبیریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
رۆژنامەی دەنگی مەخموور ... هەواڵی رۆشنبیریی

لێره‌وه‌ كلیك بكه‌ و سه‌رجه‌م ژماره‌كانى رۆژنامه‌ى ده‌نگى مه‌خموور بخوێنه‌وه‌ ...http://www.yndk.com/dengi%20mexmur.htm

 

 

z ڕێکه‌وتی 2009/7/21-3:36 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی رۆشنبیریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
كتێبخانه‌ی گشتی مه‌خموور كرایه‌وه‌ ... هەواڵی رۆشنبیریی

رۆشنبیريی - كتێبخانه‌ی گشتی مه‌خموور كرایه‌وه‌

 

PNA- هه‌ولێر- به‌ ئاماده‌بوونی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كتێبخانه‌ی گشتی مه‌خموور كرایه‌وه‌.

كردنةوةى كتيبخانةى مةخموور

 

درێژه‌ی بابه‌ت...
z ڕێکه‌وتی 2009/7/8-4:52 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی رۆشنبیریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
گوڵ له‌ خاكى به‌ردین ... هەواڵی رۆشنبیریی

گوڵ له‌ خاكى به‌ردین

رۆمانى (گوڵ له‌ خاكى به‌ردین) دووه‌مین رۆمانى چاپكراوى نووسه‌رى لاو ( ماجد محه‌مه‌د مه‌خموورى )یه‌ و له‌ زنجیره‌ كتێبى نواڵه‌ى نوىَ ژماره‌ ( 106 )ى ساڵى ( 2009 ) ى دراوه‌تىَ و به‌ هاوكاریى ( سه‌نته‌رى رۆشنبیرى به‌هره‌ ) هاتۆته‌ چاپكردن , ئه‌م كتێبه‌ له‌ (186 ) لاپه‌رِه‌ى قه‌باره‌ مامناوه‌ندى چاپكراوه‌ و له‌م رۆژانه‌ كه‌وته‌ به‌ر دیدى خوێنه‌ران ,ئێمه‌ وێرِاى ده‌ستخۆشیمان له‌ براى نووسه‌ر هیواى هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازین .

 

z ڕێکه‌وتی 2009/5/21-1:47 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی رۆشنبیریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
ژماره‌ (1 ) ى ده‌نگى مه‌خموور ده‌رچوو ... هەواڵی رۆشنبیریی

 

(ده‌نگى مه‌خموور ) , رۆژنامه‌یه‌كى رۆشنبیریى گشتییه‌ له‌ مه‌خموور ده‌رده‌چێت , رۆژى 15 - 10 - 2008 یه‌كه‌م ژماره‌ى بلاَوكرایه‌وه‌ ,كه‌ تیایدا كۆمه‌ڵێك وتار و هه‌واڵ و راپۆرت و دیمانه‌ى هه‌مه‌جۆر بلاَوكراوه‌ته‌وه‌ ,شایانى باسه‌ ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ خاوه‌ن ئیمتیازى (جه‌میل سنجاوى ) یه‌و سه‌رنووسه‌ره‌كه‌شى (به‌ختیار پالانى ) یه‌ , نیاز وایه‌ سه‌ره‌تا وه‌ك قۆناغى یه‌كه‌م مانگانه‌ ده‌ربچێت .

 

 

z ڕێکه‌وتی 2008/10/19-3:15 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی رۆشنبیریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
رادێوى لاوانى مه‌خموور میوانداریى (گه‌ردین به‌رزێوه‌یى ) ى شاعیر ده‌كات ... هەواڵی رۆشنبیریی

به‌رنامه‌ى (ئێواره‌شیعر ) كه‌ له‌ رادیۆى ده‌نگى لاوانى مه‌خموور په‌خش ده‌كرێت ,ئه‌مرِۆ ئێواره‌ سىَ شه‌ممه‌ 24 - 6 - 2008 كاتژمێر (6) له‌ گفتوگۆیه‌كى تایبه‌تدا ئه‌زموونه‌ شیعرییه‌كانى هۆزانڤانى لاو ( گه‌ردین به‌رزێوه‌یى) ده‌خاته‌رِوو , له‌ میانه‌ى به‌رنامه‌كه‌دا هۆزانڤان كۆمه‌ڵێك هه‌ڵبه‌ستى خۆى پێشكه‌ش به‌ گوێگرانى رادیۆ ده‌كات ,شایانى گوتنه‌ (گه‌ردین به‌رزێوه‌یى ) نامیلكه‌یه‌كى شیعریى له‌ ژێر ناونیشانى (ره‌شماڵى خه‌م ) له‌ ساڵى 2008 چاپ و بلاَوكردۆته‌وه‌ .

 

z ڕێکه‌وتی 2008/6/23-10:50 PM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی رۆشنبیریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
یەکەمین ڤیستیڤاڵی شیعرخوێندنەوە لە مەخموور بەڕێوەچوو ... هەواڵی رۆشنبیریی

 (سەنتەری رۆشنبیری مەخموور ) لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا ،رۆژانی 17 و 18 / 3 / 2008 لە هۆڵی چآلاکییەکانی پەروەردەی مەخموور ، یەکەمین ڤیستیڤاڵی شیعرخوێندەنەوەی بۆ کۆمەڵێک هۆزانڤانی دەڤەری مەخموور ئەنجامدا ، شایانی باسە جەماوەرێکی بەرفراوان ئامادەی ڤیستیڤاڵەکە بوون و لە کۆتاییشدا خەڵات بەسەر شاعیراندا دابەش کرا .

z ڕێکه‌وتی 2008/3/19-4:49 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی رۆشنبیریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
رادیۆی مەڵبەندی قەرەچووغ دەستی بە پەخشی ئەزموونی کرد ... هەواڵی رۆشنبیریی

 (رادیۆی دەنگی مەڵبەندی قەرەچووغ ) کە لە لایەن (مەڵبەندی 20 ی قەرەچووغ) ی (ی.ن.ک) دامەزرێندراوە ، رۆژی شەممە 1 / 3 / 2008 دەستی بە پەخشی ئەزموونی خۆی کرد ، وا چاوەڕوان دەکرێت ئەم رادیۆیە شانبەشانی (رادیۆی دەنگی لاوان ) خزمەت بە بواری رۆشنبیری و کلتووری دەڤەرەکە بکات ، کە ئەویش ئێستا لە مەخموورلە پەخشی ئاساییدا بەرنامەکانی بڵاودەکاتەوە ، بۆیە بەناوی ماڵپەڕەکەمانەوە جوانترین و ناسکترین پیرۆزبایی ئاراستەی کارمەندانی (رادیۆی دەنگی مەڵبەندی قەرەچووغ )دەکەین ، هیوادارین لە بواری راگەیاندندا ئەسپی خۆیان تاودەن .

z ڕێکه‌وتی 2008/3/3-2:42 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی رۆشنبیریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
پێشبڕكێی ‌ده‌نگه‌ خۆشه‌كان ... هەواڵی رۆشنبیریی

(سه‌نته‌ری‌ رۆشنبیری‌ و هونه‌ری‌ ڤاڵا) له‌ درێژه‌ی‌ زنجیره‌ چالاكیه‌كانی‌ به‌ هاوكاری‌ ته‌له‌ڤزیۆنی‌ قه‌ڵات پێشبڕكێی‌ (ده‌نگه‌ خۆشه‌كان) سازده‌كات

                                              

درێژه‌ی بابه‌ت...
z ڕێکه‌وتی 2008/3/2-4:23 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی رۆشنبیریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
رە‌‌‌حمان گەشتی دەبێتە بەندەی ئەوین ... هەواڵی رۆشنبیریی

            (بەندەی ئەوین ) ناونیشانی نامیلکەیەکی شیعرییە ،چاپکراوی هۆزانڤان ( رە‌‌‌حمان گەشتی) یە

 

درێژه‌ی بابه‌ت...
z ڕێکه‌وتی 2008/2/28-12:52 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی رۆشنبیریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
روخسار و ئەزموون چاپکرا . ... هەواڵی رۆشنبیریی

       

(روخسار و ئەزموون ) نۆبەرەی چاپکراوی هونەرمەند (ئیسماعیل کوێستانی) یە  لە سەرەتای ساڵی 2008 کەوتە بەردیدی خوێنەران کە لە لایەن (بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری ) بە چاپ گەیاندراوە و لە شێوەی ئەلبومێکی جوانەوە کار و چالاکییەکانی هونەرمەندانی هەولێری لە هەر سێ بواری ( میوزیک و شانۆ و شێوەکاری )لە خۆگرتووە ، ئەم کارەی هونەرمەند شایانی دەستخۆشی کردنە و هیوای بەردەوامی بۆ دەخوازین .

z ڕێکه‌وتی 2008/2/26-11:14 PM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی رۆشنبیریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
رادیۆی ده‌نگی لاوانی مه‌خموور په‌خشی ئه‌زموونی خۆی ده‌ستپێکرد ... هەواڵی رۆشنبیریی
رادیۆی ده‌نگی لاوانی مه‌خموور په‌خشی ئه‌زموونی خۆی ده‌ستپێکرد
     
 له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا رادیۆی ( ده‌نگی لاوانی مه‌خموور) په‌خشی ئه‌زموونی خۆی ده‌ستپێکرد ، که‌ یه‌که‌مین په‌خشی رادیۆییه‌ راسته‌وخۆ به‌رنامه‌کانی له‌ مه‌خموور و ده‌وروبه‌ری بڵاوبکاته‌وه‌ ، شایانی باسه‌ ئه‌م رادیۆیه‌ له‌ لایه‌ن (رێکخراوی کۆمه‌کی نه‌رویجی ) دامه‌زراوه‌ و باره‌گاکه‌ی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی مه‌خمووره‌ و له‌ لایه‌ن چه‌ند لاوێکی ده‌ڤه‌ره‌که‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بردرێت ، ئێـمه‌ به‌ ناوی ده‌سته‌ی کارگێڕی ( سه‌نته‌ری رۆشنبیریی و هونه‌ریی قه‌ره‌چووغ ) جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ستافی رادیۆکه‌ ده‌که‌ین و هیوادارین هه‌میشه‌ له‌ خزمه‌تی بواری رۆشنبیریی و هونه‌ریی ده‌ڤه‌ره‌که‌ دابن .





z ڕێکه‌وتی 2007/12/4-1:29 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی رۆشنبیریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
ژنانی کوردی به‌شدار بووی ‌ شاری دێڵفت ... هەواڵی رۆشنبیریی
ژنانی کوردی به‌شدار بووی ‌ شاری دێڵفتله مەشقى کارى خۆبەخشی شاری ده‌نهاخ

پڕۆژەى هه‌زار و یه‌ک توانا

          ڕاگه‌یاندنى یانه‌ى کوردى میدیــله‌م به‌شه‌ی تری ڕیپۆرتاژه‌که‌ماندا، به‌ پێویستمانزانی گرووپێکی چالاکی به‌شدار بوو له‌ ژنانی کورد له‌ شاری دێڵفته‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی خاتوو تانیا فه‌تاح به‌رپرسی که‌رتی دێڵفتی یەکێتیى ژنانى کوردستان لە هۆڵەندە، که‌ له‌ ڕۆژانى 20 و 21 ى ئۆکتۆبەرى 2007 بۆ  15 ژنى کوردی شاری ده‌نهاخ و ده‌وروبه‌ر لە هۆتێلى گەشتوگوزاری Hotel Mercure Den Haag Central بەڕێوە چوو، به‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه‌ و هه‌مان ئه‌و پرسیارانه‌یان به‌ره‌و ڕوو بکه‌ینه‌وه‌..پ 1: تا چه‌ند سوودمه‌ند بوویت له‌و مەشق و ڕاهێنانه‌، چی نوێت لێوه‌رگرت، حه‌زت ده‌کرد باسی چی تری تێدا بکرایه‌...؟پ 2: تا  چه‌ند ئه‌م کۆرسانه‌ بۆ ژنانی کورد پێویسته‌ له‌ تاراوگه....؟‌ خاتوو تانیا فه‌تاح:زۆر سوپاسى ڕێکخراوى میدیـــا دەکەم، بۆ ئەو دەرفەتە جوانەى بۆژنانى کوردى ڕەخساند لە تاراوگە، لە کۆرسێکى وا بەسوود دا بەیەک بگەن.من بەشبەحاڵى خۆم، زۆر سودمەندبووم، هیوادارم بتوانرێت چەندین کورسى لەم جۆرە و بۆ بابەتى ترى گرنگ و چارەنووسشز بۆ ژنانى کورد ڕێکبخرێت، تا بتوانن ڕۆڵى شیاوى خۆیانى تێدا ببین.کۆرسەکە گەلێک چڕوپڕ و ڕۆشنبیرى بوو بۆ ژنان و واى لێکردین، زیاتر لێکدى نزیک بینەوە و بڕوا و متمانەى زیاتر لە نێوان ئەو ژنانەى بەشداریان کردبوو دروست ببێت و واى لێکردین بتوانین خاڵە پۆزەتیف و نیگەتیفەکانى خۆمان چۆن بمانەوێت لە کۆرسەکەدا ڕاشکاوانە بدرکێنین، ئەمەش ماناى ئەوەى دەگەیاند، ئەم مەشق و ڕاهێنانە بووە هۆى ئەوەى زەمینەى بۆ خۆشکردین، بتوانین هەنگاو بۆ گۆڕانکارى لە ژیانى ڕۆژانەى خۆمان بنێین و بەرەو پێشەوە بچین و هەست بکەین شان لە شانى ژنانى جیهان دەدەین و هیچمان لەوان کەمتر نییە. بەڕاستى گەلێک زانیارى سادە و ساکارى ئاسایى ئەوتۆ، هەبوو ئێمە خۆمان دەمانزانى فێر بووین چۆن پراکتیزەیان بکەین، کە لە کلتورى خۆمان لاماندا نوێیە و بەلامانەوە گران و نەنگ و شورییە، باسیان بکەین بۆ نموونە:1- هەموو ڕاستیەک وەک خۆى بووترێت، پێویست نەکات درۆ یان پێچ و پەناى بۆ بکرێت.2- من پێشنیارم کرد، کە ژنى کورد ناتوانێت ووشەى NEE نەخێر بەکار بهێنێت. ئەگەر ئەو کارە لە تواناى خۆمان و لەگەڵ بارى گونجاوماندا ڕێک نەکەوێت، هەر ناتوانین بڵێین نەخێر و بە شوورەیى دەزانین، لە کاتێکدا بە زانیارییەک بڵێین نازانین، تەنانەت ناتوانین هەستى خۆمان بەرانبەر یەکدى دەربڕین و بگەین بە هەستى یەکدى و دڵگران دەبین ئەو هەستە بۆ یەکدى ڕوونکەینەوە.... نازانین بۆچى ناتوانین یارمەتى یەکدى بدەین...؟کۆرسەکە بەم شێوەیە جگە لە ڕاهێنانى مامۆستاى ڕاهێنەر لە نێوان خۆشماندا بووە، ئاخاوتن و بیروڕاگۆڕینەوەى بە سوود و لێکدى گەیشتن.خاتوو نەسرین عەباس ئیبراهیم بەم جۆرە وەڵامى داینەوە:تاڕادەى ئاشنا بوون بەدەستوورەکانى کارى خۆبەخش و بەکارهێنانى بنەماکانى کارکردن تەگەڵ کەسانى دەووروبەر بە تایبەت وڵاتێکى وەکو هۆڵەندە، کە بە وڵاتى ڕەنگاڵە  Multicultur ناسراوە.چى نۆێمان لێ وەرگرت...؟زیاتر لە لایەنێک:لایەنى زانستى ڕاهێنانەکە (training)، چەندین خاڵى نوێى پێناساندین لەوانە پرنسیپى کارى خۆبەخشى بە هەموو لق و لایەنەکانى دانانى پرۆگرام (Program) بەرنامە، لە کارى ڕۆژانەدا و داهاتووى دوور و نزیک و دەست نیشانکردنى ئامانج (Doel) و چۆنیتى گەیشتن بەو ئامانجانەى لە ڕێگەى شیکردنەوەى بارى سایکۆلۆجى کەسى خۆبەخش لەگەڵ کەسانى بەرامبەر، پابەندبوون بە بڕیارى کۆنکرێت(Concret) بۆ گەڕانەوەى کات ئەم لایەنانە بە گشتى لە ڕووى زانستییەوە پێى دەوترێت (Feedback) ئەمە جگە لە لایەنى زمانەوانى و فێربوونى چەندین بڕگە و ووشەى و زاراوەى نوێى سەردەم کە بەکاردێن لە بوارى کارى خۆبەخشیدا.* لایەنى کۆمەڵایەتى و پیشەیى ئەم مەشقە(training)بەڕاستى دەرفەتێکى بەجێ بوو بۆ دۆزینەوەى خوودى کەسایەتى لە بوارى هەڵبژاردنى ئەو کارەى کە لەگەڵ تواناى (Mental) عەقڵ و جەستەیى و هەستیارى هەر کەسێکدا بگونجێت. * بۆ وەڵامى حه‌زت ده‌کرد باسی چی تری تێدا بکرایه‌...؟ئەوەیان بە حەز ویستى ئێمە نەبوو، چونکە بنەماکانى داڕشتنى ئەو مەشقە(training) فلیکسەبڵ نەبوو، خۆى بە پرۆگرامێکى تایبەتى بەڕێوە دەچوو کاتى دیاریکراویشى هەبوو، هەستى تایبەتى و بۆچوونى تاکە کەسى هیچ ڕۆڵێکى نەبوو لە گۆڕینى بنەماکان و پرۆگرامى مەشقەکە، ئەوەندە نەبێ کە لەو کاتە تایبەتیەى کە بۆ هەر کەسێکمان تەرخان کرابوو بۆمان هەبوو کە بە پێى بۆچوونى تایبەتى وەڵامى پرسیارەکانیان بدەینەوە، یاخود خاڵەکان شیبکەینەوە.* تا  چه‌ند ئه‌م کۆرسانه‌ بۆ ژنانی کورد پێویسته‌. تواناى ژنى کورد هیچ کات بەدەر نییە لە تواناى ژنانى لێهاتوى دنیا، لە ڕووى زیرەکى و تواناى فێربوونى هەموو نوێگەریەک، نەک تەنها لە بوارى فێربوونى کارى خۆبەخش ئەوەندە نەبێ، کە ئەم کۆرسە تێگەیشتن و فێربوونى زیاتر کرد، لە ڕاستى ژیانى ڕۆژانە لە تاروگە و پتەوکردنى کەسایەتى ژنان و زیاتر واقیعی بوونیان لە ئەنجامدانى کارى ژیانى ڕۆژانە و گرێدانى ئەو واقیعە بە کۆمەڵگاوە، دوور لە کاریگەرى هەستى تایبەت و سۆز و عەیبە.خاتوو ڕاشیده خان‌ : بە تەمەنترین ژنى کۆرسەکە بوو بەم شێوەیە وەڵامى داینەوە، خۆشحاڵ بووم کە بەشدارى ئەو مەشقە گرنگەم کرد، هیوادارم هەمیشە لە بیرم نەکەن و هەموو جارێک بانگم بکەن سوپاستان دەکەم.  خاتوو تاڤگه‌: سه‌ره‌تا دەستخۆشى بۆ یانەى کوردى میدیـــا، بۆ ڕێکخستنى ئەم جۆرە خولە بۆ ژنانى کورد لە هۆڵەندە و سوپاس بۆ یەکێتیى ژنانى کوردستان، بە هیوام ڕێکخراوە کوردیەکان، ژنانى کوردیان بیربێت و تەنها ژالاگى بۆ پیاوان نەکەن. خاتوو نادیه‌ خان:بە لاى منەوە ئەم جۆرە بەیەکگەیشتنانە، گەرمووگوڕیى و نزیکبوونەوەیەک لە نێوان جالیەى کورد دروست دەکات، دەبێتە بنەماى پەیوەندیەکى پتەو و توکمە، ئەوەش درێژدەبیتەوە ناسیاوى لە نێوان منداڵەکانمدا دروست دەکات ئەوەش دەبێتە هۆى ڕۆچوونى هەستى نەتەوایەتى بۆیان و پارێزگارى لە ناسنامەى کوردیمان. خاتوو هناء‌ خان: بەڕاستى کۆرسە جێگەیەکى تایبەتى لاى هەموومان بەجێهێشت هەندێ لەو بەڕێزانەمان لێرە ناسى بە دڵ هەستمان دەکرد، زۆر لە یەکدى نزیکین، هیوادارین دووبارە بێتەوە و دوا کۆرس نەبێت.
z ڕێکه‌وتی 2007/11/20-3:54 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی رۆشنبیریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
گەنجانی مەخموور لە چەند چالاکییەکدا ... هەواڵی رۆشنبیریی
گەنجانی مەخموور لە چەند چالاکییەکدا  

لە ماوەی مانگێکدا (رێکخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویجی -بەرنامەی دامەزراوەی خەلک بۆ گەشەپێدان / دیسکی گەنجان ) بە هاوکاری ئەندامانی کۆمەڵیک لە رێکخراوەکان و سەنتەرە رۆشنبیرییەکانی دەڤەری مەخموور ، ۆورکشۆپێک و سمینارێک و پۆستەرێکی بۆ لاوان و گەنجانی مەخموور ئەنجامدا ، کە لە سەرجەم چالاکییەکاندا گوزارشتی لە ماف و داخوازییەکانییاندا دەکرد . 

z ڕێکه‌وتی 2007/10/8-1:58 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی رۆشنبیریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
قشڵەی مەخموور دوای نۆژەنکردنەوە ... هەواڵی رۆشنبیریی

قشڵەی مەخموور دوای نۆژەنکردنەوە

           

z ڕێکه‌وتی 2007/8/25-2:40 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی رۆشنبیریی بۆ چوونه‌کان(2) - ?