سلێمان قه‌ره‌چووغى (ته‌مبۆلىَ) كلیپ ده‌كات ... هەواڵی هونەریی

(ته‌مبۆلىَ) تازه‌ترین كلیپى هونه‌رمه‌ند (سلێمان قه‌ره‌چووغى) یه‌ و له‌چه‌ند رۆژى رابردوو له‌قۆناغى مۆنتاژكردنsleman qerechuxi ته‌واوبوو،له‌و ماوه‌یه‌ش له‌ تیڤییه‌كان په‌خش ده‌كرێت،له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت سلێمان قه‌ره‌چووغى گوتى: گۆرانى ته‌مبۆلىَ له‌ئاواز و هۆنراوه‌ى فۆلكلۆره‌ و هونه‌رمه‌ند (موحسین عوسمان) ئاماده‌كردنى میوزیكى بۆ كردووه‌ و ئه‌ندامانى (تیپى مۆسیقاى شه‌هید كاوه‌) ش مۆسیقاكه‌یان بۆ ژه‌نیوه‌،له‌رووى ستۆدیۆى ده‌نگیش (سالم سه‌باح) ى هونه‌رمه‌ند كارى تۆماركردنی ئه‌نجام داوه‌،له‌باره‌ى به‌رهه‌مهێنانى كلیپه‌كه‌ش(قه‌ره‌چووغى) رایگه‌یاند " له‌ئه‌نجامدانى ئه‌م كلیپه‌م گرووپگه‌لێك به‌شدار و هاوكارم بوونه‌ له‌وانه‌ (گرووپى هه‌ڵپه‌رِكێى سه‌نته‌رى مه‌م و زین و گرووپى خه‌نده‌ى شه‌و له‌مه‌خموور و تیپى مۆسیقاى شه‌هید كاوه‌) ،ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ش كاره‌ هونه‌رییه‌كانیان له‌ئه‌ستۆ گرتووه‌ : وێنه‌گرتن و ده‌رهێنان / سه‌باح ماستاوه‌یى ،ى.وێنه‌گرتن /یاسین وه‌لى ساڵه‌یى،مۆنتاژ/سامى كه‌مال،هه‌روه‌ها (قه‌ره‌چووغى) گوتى: سوپاسى به‌رِێزان (مه‌لا ره‌سول بندیان وخاڵه‌خدر خاوه‌نى به‌رگدرووى هه‌ڵوێست و ریكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان له‌مه‌خموور) ده‌كه‌م كه‌ له‌ئه‌نجامدانى كلیپه‌كه‌م هاوكارم بوونه‌.

شایانى باسه‌ ئه‌م كلیپه‌ له‌به‌رهه‌مهێنانى (سه‌نته‌رى رۆشنبیرى مه‌خموور) ـه‌.

z ڕێکه‌وتی 2009/11/18-2:33 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی هونەریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
ماڵپەڕی نوسینگەی مەخمووری KAO کرایەوە ... هەواڵی هونەریی

دواى كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى مه‌خموورى (رێكخراوى هونه‌رمه‌ندانى كوردستانKAO) ،ده‌سته‌ى كارگێرِى نوسینگه‌ له‌دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى مانگانه‌ى خۆى برِیارى دا پێگه‌ى خۆى له‌سه‌ر تۆرِى ئینته‌رنێmalperi kao mexmurت بكاته‌وه‌،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش توانیمان سوود له‌خزمه‌تگوزاییه‌كانى (Kurdblogger) وه‌ربگرین بۆ دانانى پێگه‌كه‌مان لێره‌وه‌ سوپاسى بىَ پایانمان بۆیان هه‌یه‌ كه‌ رۆڵێكى زۆر باش وكاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌خزمه‌تكردنى نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌بوارى خزمه‌تگوزاریى ئینته‌رنێتدا،هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ داوا له‌نووسه‌ر و رۆشنبیران ده‌كه‌ین كه‌وا پێگه‌كه‌مان به‌نووسین و هه‌واڵ و به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن،بۆ ناردنى وتار و بابه‌ته‌كانتان تكایه‌ له‌رێگه‌ى ئه‌م ئیمێله‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن:

kaomexmur@yahoo.com

 

z ڕێکه‌وتی 2009/10/15-2:04 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی هونەریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
سلێمان قه‌ره‌چووغى كلیپى حه‌یران و گۆرانییه‌كانى بلاَوكرده‌وه‌ ... هەواڵی هونەریی

سلێمان قه‌ره‌چووغى

كلیپى حه‌یران و گۆرانییه‌كانى بلاَوكرده‌وه‌

(بێژینگ به‌سه‌ر) ناونیشانى چه‌ند كلیپێكى بلاَوكراوه‌ى هونه‌رمه‌ندى حه‌یرانبێژ (سلێمان قه‌ره‌چووغى) یه‌و له‌و ماوه‌یه‌ له‌لایه‌ن (سه‌نته‌رى ئه‌ربائیلۆ) بلاَوكرایه‌وه‌، له‌لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگى مه‌خموور (سلێمان قه‌ره‌چووغى ) رایگه‌یاند كه‌ ناونیشانى سیدییه‌كه‌ى (بێژینگ به‌سه‌ر ) ـه‌و له‌چوار كلیپ پێكهاتووه‌ له‌وانه‌: (گه‌شت و رِاو) و (نه‌ورۆز) و (بێژینگ به‌سه‌ر) و (لاوكى ده‌خایلۆ)، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خسته‌رِوو كه‌ له‌گه‌ڵ حه‌یرانه‌كانیدا دوو گۆرانیشى كلیپ كردووه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ سه‌رجه‌م كلیپه‌كانى له‌ زۆربه‌ى كه‌ناڵه‌ لۆكاڵییه‌كاندا هه‌یه‌ و ئێستا به‌خش ده‌كرێت, ئێمه‌ به‌ناوى ده‌نگى مه‌خموور وێرِاى ده‌ستخۆشى و پیرۆزباییمان له‌هونه‌رمه‌ند هیواى هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتنى له‌كاره‌ هونه‌رییه‌كان بۆ ده‌خوازین .

 

 

z ڕێکه‌وتی 2009/6/18-3:34 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی هونەریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
دیار ده‌رسیم و خه‌لیل غه‌مگین له‌كه‌مپى مه‌خموور ... هەواڵی هونەریی

دیار ده‌رسیم و خه‌لیل غه‌مگین له‌كه‌مپى مه‌خموور

له‌سه‌ر بانگهێشتى (كۆمه‌ڵه‌ى گه‌نجانى كه‌مپى مه‌خموور) هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندى ناسراوى كورد(دیار ده‌رسیم) و(خه‌لیل غه‌مگین) كۆنسێرتێكى گۆرانى و میوزیكیان له‌ كه‌مپى مه‌خموور سازدا.

به‌رله‌وه‌ى كۆنسێرته‌كانیان له‌(هه‌ولێر) و (سۆران) و (دهۆك) سازبده‌ن، هونه‌رمه‌ندان (دیار ده‌رسیم) و(خه‌لیل غه‌مگین)له‌ ئێواره‌ى 4 / 6 / 2009 كۆنسێرتێكى تایبه‌تیان له‌كه‌مپى په‌نابه‌رانى مه‌خموور سازدا، له‌ وته‌یه‌كى كورتدا هونه‌رمه‌ند(دیار ده‌رسیم) ستایشى جه‌ماوه‌رى ئاماده‌بووى كه‌مپه‌كه‌ى كردوو ئاماژه‌ى دا كه‌وا سێیه‌مین جاره‌ دێته‌ ناو گه‌لى خۆى و هه‌ست به‌ئازار و مه‌ینتییه‌كانیان ده‌كات، هه‌ر له‌مباره‌وه‌ رۆڵى خۆرِاگرى و تێكۆشانى جه‌ماوه‌رى كه‌مپه‌كه‌ى به‌رز نرخاند، دواتر له‌ئێواره‌وه‌ تا دره‌نگانى شه‌و كۆنسێرته‌كه‌یان به‌رده‌وام بوو.

z ڕێکه‌وتی 2009/6/14-4:15 PM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی هونەریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
ئه‌حمه‌د زه‌مانه‌ (یادێك ) بڵاوده‌كاته‌وه‌ ... هەواڵی هونەریی

 



دوای ماوه‌یه‌ك دابڕان له‌ چالاَكی هونه‌ری گۆرانی وتندا، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا گۆرانیبێژ و لاوكبێژی ناسراوی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ (ئه‌حمه‌د زه‌مانه‌) سیدییه‌كی به‌ ناونیشانی ( یادێك ) كه‌ له‌ شه‌ش تراك پێكهاتووه‌ بلاَو كرده‌وه‌ , ئه‌مه‌و سیدییه‌كه‌ له‌ چوار گۆرانی و لاوك و حه‌یرانێك پێكهاتووه‌، له‌ دیدارێكدا هونه‌رمه‌ندی ناوبراو وتی" گۆرانی (ئه‌ی دڵ) له‌ ئاوازی خۆمه‌ و دابه‌شكردنی مۆسیقا له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (جه‌میل سنجاوی) ئاماده‌كراوه‌، هه‌روه‌ها گۆرانی (دایك) كه‌ شیعری هۆزانڤان (زۆراب مه‌خمووری)یه‌و ئاوازی خۆمه‌ و هونه‌رمه‌ند (سالم سه‌باح)دابه‌شكردنی مۆسیقای بۆ كردووه‌، گۆرانی(شادی)ش له‌ شیعری (زۆراب مه‌خمووری) یه‌ و ئاوازی خۆمه‌ و هونه‌رمه‌ند (سازگار حاجی) دابه‌شكردنی مۆسیقای بۆ كردووه‌، دوا گۆرانیش (با بچینه‌ داران) كه‌ شیعر و ئاوازی فۆلكلۆره‌و دابه‌شكردن و ئاماده‌كردنی مامۆستا (جه‌میل سنجاوی)ه‌"، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ دوو تراكه‌ی تریش وتی" لاوكی(سه‌یده‌وان) له‌ داستانی مامۆستا (پیرداود مه‌خمووری)یه‌و هونه‌رمه‌ند (موحسین عوسمان) كاری دابه‌شكردنی مۆسیقای بۆ كردووه‌، هه‌روه‌ها حه‌یرانی (كیژۆره‌ ئه‌سمه‌رێ)ش كه‌ له‌ ده‌قی فۆلكلۆره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌و(سازگار حاجی) دابه‌شكردنی مۆسیقای بۆ كردووه‌".
شایانی باسه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی هونه‌رمه‌ند(زه‌مانه‌) له‌ ستۆدیۆی (شه‌هید كاوه‌) لای ئه‌ندازیاری ده‌نگ (سالم سه‌باح) تۆمار كراوه‌وه‌ ، سه‌نته‌ری ئه‌ربائیلۆش كاری ریكلام وبلاَوكردنه‌وه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.

z ڕێکه‌وتی 2009/3/22-2:37 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی هونەریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
سلێمان قه‌ره‌چووغى كلیپى (بێژینگ به‌ سه‌ر) ده‌كاته‌ دیارى نه‌ورۆز ... هەواڵی هونەریی

(بێژینگ به‌سه‌ر ) ناونیشانى كلیپى حه‌یرانبێژ ( سلێمان قه‌ره‌چووغى ) یه‌و پێكهاتووه‌ له‌ حه‌یران و به‌سته‌یه‌ك ، ده‌قى حه‌یرانه‌كه‌ له‌ لایه‌ن به‌رێزان ( م/ پیرداود مه‌خموورى ) و ( كاك عوسمان ره‌حمان قه‌سابه‌ ) نووسراوه‌ ، به‌سته‌كه‌ش له‌ هۆنراوه‌ و ئاوازى فۆلكلۆره‌ ، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار ( سالم صباح ) تۆمار كراوه‌ و كۆمه‌ڵێك میوزیك ژه‌نیش به‌شداریان له‌ ژه‌نینى كردووه‌ ،

 

 

 

درێژه‌ی بابه‌ت...
z ڕێکه‌وتی 2009/3/19-1:43 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی هونەریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
كرده‌وه‌ تیروریستیه‌كه‌ى شارى كه‌ركووك ریسوا و مه‌حكوم ده‌كه‌ین ... هەواڵی هونەریی

 

ئێمه‌ى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان, هاوشانى كۆمه‌لاَنى خه‌ڵكى خۆراگرى كوردستان , به‌ چاوى پرِ له‌ هیواو ئاواتى چه‌ندین سه‌ده‌ ، ده‌رِوانینه‌ ئه‌و گۆرِانكارییه‌ گه‌وره‌ى كه‌ به‌سه‌ر كوردستان و عێراق داهاتووه‌ ، چاوه‌رِێى ئاشتى و ئاسووده‌یى یه‌كجاره‌كى بۆ كوردستان و بۆ عێراق ده‌خوازین ، به‌داخه‌وه‌ دواى ئه‌و هه‌موو چاوه‌رِوانیه‌ ، چاوه‌رِێى ئه‌وه‌مان له‌ په‌رله‌مانى عێراق نه‌ده‌كرد ، ئه‌و ناوه‌رِۆكه‌ شۆڤینییه‌ له‌ مادده‌ى بیست و چوارى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق بهۆنیته‌وه‌ .

درێژه‌ی بابه‌ت...
z ڕێکه‌وتی 2008/7/31-2:35 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی هونەریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
له‌ مه‌خموور پێشانگایه‌ك له‌باره‌ى ئافره‌ته‌ ناوداره‌كانى كوردستان كرایه‌وه‌ ... نیان - مه‌خموور ... هەواڵی هونەریی

رۆژى سىَ شه‌ممه‌ 15 - 7 - 2008 كاتژمێر ( 10 ) ى به‌یانى , به‌ چاودێرى ( م. ئه‌حمه‌د كانى ) به‌رپرسى لقى (23 ) ى مه‌خموورى پارتى دیوكراتى كوردستان و ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌رێكى به‌رفراوانى ده‌ڤه‌رى مه‌خموور ,به‌شى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى مه‌خموورى ( یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان ) به‌ هاوكاریى به‌رِێز ( جینان قاسم ) وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى ژنان و ئافره‌تان , پێشانگایه‌كى فۆتۆگرافى له‌ هۆڵى چالاكى قوتابخانه‌كانى مه‌خموور كرده‌وه‌ كه‌ پێكهاتبوو له‌ كۆمه‌ڵێك تابلۆى ( ئافره‌ته‌ ناوداره‌كانى كوردستان ) ,شایانى باسه‌ پێشانگاكه‌ تا ئێواره‌ به‌رده‌وامه‌ .

 

z ڕێکه‌وتی 2008/7/15-4:40 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی هونەریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
كۆرِه‌ك میوزیك ( زامى دڵم ) ى هونه‌رمه‌ند (جه‌بار حه‌سه‌ن) بڵاو ده‌كاته‌وه‌ ... هەواڵی هونەریی

 

كۆمپانیاى ( كۆرِه‌ك میوزیك ) له‌ درێژه‌ى چالاكییه‌كانى له‌ بوارى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى هونه‌رمه‌ندانى كورد ، له‌م رۆژانه‌ ئه‌لبوومى نوێى هونه‌رمه‌ند ( جه‌بار حه‌سه‌ن ) ى له‌ ژێرناونیشانى ( زامى دڵم ) بڵاوده‌كاته‌وه‌ , ئه‌م ئه‌لبوومه‌ له‌ ( ٩ ) تراكى گۆرانى پێكهاتووه‌ و تێكسته‌كانیش له‌ لایه‌ن ئه‌م هۆزانڤانانه‌ نووسراوه‌ ( عه‌بدوڵڵا دوكه‌ڵه‌یى -شێخ نه‌وزاد -خدر بێخاڵى -فاروق هه‌ژار -فۆلكلۆر -چه‌ند په‌یڤێكى خۆى ) له‌باره‌ى میلۆدی گۆرانییه‌كانیش ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ به‌شداریان كردووه‌ : ( ئه‌ژین به‌كر - شوانه‌ شێخانى - حسین عه‌لى - جه‌مال جه‌میل - سه‌ید ئه‌حمه‌د ره‌واندزى - جه‌میل سنجاوى - فۆلكلۆر - ئاوازى ئه‌رمه‌نى - جه‌بار حه‌سه‌ن ) ،

درێژه‌ی بابه‌ت...
z ڕێکه‌وتی 2008/7/4-3:14 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی هونەریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
کەمپی مەخموور نەورۆز پیرۆز دەکات ... هەواڵی هونەریی

بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی ، کوردەکانی باکووری کوردستان لە (کەمپی پەنابەرانی مەخموور ) ،رۆژی پێنج شەممە 20 / 3 / 2008 بە ئاهەنگ و چەندین چالاکی تر جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەن ،وا چاوەڕوان دەکرێت جەماوەرێکی زۆر ئامادەی ئاهەنگەکە بن .

z ڕێکه‌وتی 2008/3/19-4:23 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی هونەریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
(نیشتمان ڤۆیس ) میوانداری هونەرمەند ( خۆشەوی عەزیز ) دەکات . ... هەواڵی هونەریی

بەڕێزان ... میوانانی خۆشەویستی (نیشتمان ڤۆیس ) ،

ئاگادارتان دەکەینەوە کەوا ئێوارەی یەکشەممە 16 / 3 / 2008 کاتژمێر (10 ) بە کاتی کوردستان و کاتژمێر ( 8 ) بە کاتی ئەوروپا ، میوانداری هونەرمەند ( خۆشەوی عەزیز ) دەکەین ، هەروەها لەپێناو ناسین و ئاشنابوون بە ژیانی هونەریی و کار و چالاکییەکانی هونەرمەندان ، لەمەولا هەوڵدەدەین بۆ دڵخۆشی ئێوە هەفتانە هونەرمەندێک بانگهێشتی چاتەکەمان بکەین ،ئێوەش بەخێربێن سەر سەرو سەر چاومان ,

بۆ بەشداریکردنتان لەم چاتە فەرموون ئەم لینکە کلیک بکە :

www.bdaranyshaw.net



z ڕێکه‌وتی 2008/3/13-5:52 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی هونەریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
گرووپی ناڵی یادی 10 ساڵەی دەکاتەوە. ... هەواڵی هونەریی

        ئەمڕۆ پێنج شەممە کاتژمێر (30/10) ی بەیانی (گرووپی مۆسیقای نالی ) ، لە مۆزەخانەی قەڵای هەولێر دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە ،

درێژه‌ی بابه‌ت...
z ڕێکه‌وتی 2008/3/6-4:32 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی هونەریی بۆ چوونه‌کان(1) - ?
کورد چات ڤۆیس میوانداری هونەرمەند خۆشەوی عەزیز دەکات ... هەواڵی هونەریی

کورد چات ڤۆیس میوانداری هونەرمەند (خۆشەوی عەزیز) دەکات

ئێوارەی یەکشەممە 11 / 11 / 2007 ،کاتژمێر (8) بە کاتی کوردستان و کاتژمێر (6) بە کاتی ئەوروپا ، کورد چات ڤۆیس ، کە چاتێکی کوردی بەناوبانگە لە ئینتەرنێتدا ، میوانداری هونەرمەندی دەنگخۆش (خۆشەوی عەزیز) دەکات ، ئێوەی بەڕێزیش بە هۆی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشداریی پرۆگرامەکە بکەن :

http://www.jebar.eu/k-chat/index.php#

z ڕێکه‌وتی 2007/11/10-9:32 PM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی هونەریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
ئەحمەد زەمانە دەبێتە میوانی نەورۆز ڤۆیس ... هەواڵی هونەریی

 ئەحمەد زەمانە دەبێتە میوانی نەورۆز ڤۆیس

ئێوارەی یەکشەممە 4 / 11 / 2007 کاتژمێر (20)  بە کاتی ئەوروپا ، کاتژمێر (10) بە کاتی کوردستان ، (نەورۆز ڤۆیس )کە چاتێکی کوردی بەناوبانگە لە ئینتەرنێتە، میوانداری هونەرمەندی دەنگخۆش (ئەحمەد زەمانە ) دەکات ،ئێوەی بەڕێزیش بە هۆی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار بن :
http://www.nawrozvoice.com/users.php
z ڕێکه‌وتی 2007/11/4-3:29 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی هونەریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?
کوردچات ڤۆیس میوانداری هونەرمەندان سروودحاتەم و تاریق خانەقینی دەکات ... هەواڵی هونەریی

کوردچات ڤۆیس بە بەشداریی(تیپی مۆسیقای قەرەچووغ ) میوانداریی هونەرمەندان سروودحاتەم و تاریق خانەقینی دەکات

رۆژی شەممە  3 /11 /2007 ،کاتژمێر (10) ی شەو بە کاتی کوردستان ، (20) ی شەو بە کاتی ئەوروپا (کورد چات ڤۆیس) لە ژووری میوزیک میوانداری (تیپی مۆسیقای قەرەچووغ) دەکات بە بەشداریی و ئامادەبوونی هونەرمەندان (جەمال جەمیل و جەمیل سنجاوی )، و بەشداری هونەرمەندانی دەنگخۆش (سروود حاتەم و تاریق خانەقینی ) ، ئێوەی بەڕێزیش لە رێگەی ئەم لینکە دەتوانن بەشداری ئەم پرۆگرامە بن :

http://www.jebar.eu/k-chat/

z ڕێکه‌وتی 2007/11/3-12:14 AM له‌لایان جەمیل سنجاوی چینی هەواڵی هونەریی بۆ چوونه‌کان(0) - ?