مۆسیقا زانستە

Friday 8 February 2008

                                                                                                         جەمیل سنجاوى

زانستى مۆسیقا لە زانستە سروشتییەکانە و لەسەر دەستوورێکى ماتماتیکى دروست کراوە ، ئەویش رێکخستن و بەدواهاتنى دەنگە جۆراوجۆرەکانە ، دانانى دەنگەکانیش بە جۆرێک دەبێت کە گونجاو و رێک لەگەڵ ئاوازەکان بشێت بەو مەرجەى لەگەڵ گوێچکە مۆسیقاییەکان تێک بکاتەوە ،

کە لەسەر کێشى مۆسیقاى جۆراوجۆردا دروست دەکرێت بەڵام پێوانەى دەنگەکانى مۆسیقا لەنێوان دەنگەکان و پلیکانەکانى مۆسیقا بوونى هەیە و پەیوەندیشیان پشت بە خشتە ماتماتیکییەکان دەبەستێت
سەبارەت بە تێکەڵبوونى دەنگە مۆسیقاییەکان پشت بە فیزیا دەبەسترێت ، هەر بۆیە دەنگە رێکەکان لە ئەنجامى لەرزین و لەرینەوەى تەنە رەق و هەواییەکان بەپێى دەنگە دیاریکراوەکان دێتە کایەوە و دەکرێ لەسەر رێڕەوێکى ماتماتیکى ورد هەژمار بکرێت ، ئەمەش بە فیزیابوونى مۆسیقا دەردەخات
جگە لەمانەش زانستى فیزیا خۆى دەخاتە ناو ژوورى زۆر لە کارگەکان و بۆ دروستکردنى ئامێرى مۆسیقا و کەل و پەلە یەدەگەکان سوودى لێوەردەگیرێ ، هەر بۆ ئەم مەبەستە کارمەندەکان لە تاقیگەکانى مۆسیقا پشت بە زانستى فیزیا دەبەستن بۆ پشکنینى دەنگەکان و زانین و هەڵسەنگاندن و تواناى مانەوەیان بۆ ئیشکردن ، هەر لە تاقیگەکاندا خشتەى فیزیاوى هەیە کە رێژەى لەرینەوەى دەنگەکان بۆ پلەى پلیکانەکانى مۆسیقا دەخاتەڕوو ، هەروەها سەرەڕاى زانستى فیزیا ، کیمیاش وەکو زانستێکى تر رۆڵى خۆى هەیە لە بەکارهێناندا بۆ دروستکردنى چەندین ئامێر ، بەتایبەتى ئامێرە مۆسیقایە فودارەکان و ئەلەکترۆنییەکان ، بە تایبەتى بۆ پێکهاتەى بەشەکان رۆڵى گرنگى هەیە

درێژه‌ی باسه‌که‌

| کۆمینت بنووسه‌