ئه‌كشن و ریئه‌كشن... عه‌دنان عوسمان_هه‌ولێر
Thursday 3 July 2008
ئه‌كشن و ریئه‌كشن یان كار و كاردانه‌وه ساده‌ترین و بچوكترین روداوه بۆ پێشكه‌وه‌تنى هێڵى درامى،گومان له‌وه دانیه كه هه‌موو هه‌ڵس و كه‌وت و پێشكه‌وتن و شارستانیه‌ته‌كان سودیان له سروشت وه‌رگرتووه و له به‌رهه‌مه‌كانى مرۆڤ به رونى ره‌نگى داوه‌ته‌و،هه‌رله سه‌ره‌تاى په‌یدابوونى مرۆڤایه‌تیه‌وه تاوه‌كو ئه‌مرِۆكه‌ش ئه‌و بونه‌وه‌ره به دوو حاڵه‌تى ئه‌فسوناوى تێ ده‌په‌رِىَ و له هه‌موو كار و فه‌رمانێكدا ئۆتۆماتیكى په‌یرِه‌و ده‌كرىَ،ژیان به هه‌موو مانا و فه‌لسه‌فه‌كانى بریتیه له كار و كاردانه‌وه،كاتىَ كه ئێمه كارێك ده‌كه‌ین به‌بىَ سىَ و دوو چاوه‌روانى كاردانه‌وه‌كانى ده‌كه‌ین به‌مانایه‌كى تر هه‌موومان له كاره‌كته‌رى خۆماندا ئه‌كته‌رێكى سه‌ركه‌وتووین به‌بىَ ئه‌وه‌ى سیناریۆمان هه‌بێت و بچینه به‌رده‌م كامیرا هه‌موومان ئه‌كته‌رین،هه‌روه‌ها به‌بىَ ئه‌وه‌ى خۆمانى بۆ ئاماده‌بكه‌ین و به‌رنامه‌رێژیمان بۆ كردبىَ كار و كاردانه‌ومان له گه‌ڵ خه‌ڵك و سروشت و ده‌ورو به‌ر و هه‌ڵوێسته جیاجیاكان و ره‌نگ و روناكى و دیكۆر و پرۆپس(ئێكسسوار)

ده‌بێت،كه‌واته ئه‌گه‌ر له سینه‌مادا كار و كاردانه‌وه‌كان به‌رنامه رێژیان بۆ بكرىَ و له چوارچێوه‌یه‌كى هونه‌رى و زانستیدا به‌رجه‌سته بكرىَ مل ملانێ روو ده‌ده‌ن مل ملانێش ناوه‌رۆكى درامایه و به هۆیه‌وه چیرۆك ده‌چێته پێشه‌وه،و سه‌ر ئه‌نجام بابه‌تێكى سینه‌مایى سه‌رنج راكێش له چوار چێوه‌ى فیلمێكدا ده‌چێته سه‌ر (سكرین) و بینه‌ران پێى ئاشنا ده‌بن،كاتىَ كه‌كه‌سێك چیرۆكێكمان بۆ ده‌گێرِێته‌وه یه‌كسه‌ر دوو پرسیار لاى گوێگر دروست ده‌بىَ (ئاخۆ كاره‌كه چى یه و كاردانه‌وه‌كه چۆن ده‌بێت)،هه‌ردیمه‌نێكى سینه‌مایى ئه‌گه‌ر كار‌و كاردانه‌وه‌ى تێدا نه‌بوو به دیمه‌نێكى لاواز و بىَ سود ده‌ژمێردرێت،له روى درامیه‌وه نه‌بوونى باشتره،چونكه ته‌نها ده‌بێته دیمه‌ن و وێنه‌ى پانۆرامى بۆ نمایشكرنى شوێنێك یان كه‌سێك یان كه‌ش و هه‌وایه‌ك،واته ناتوانىَ دراما بباته پێشه‌وه و كاردانه‌وه‌یان له‌سه‌ر كه‌سى به‌رامبه‌ر دروست بكه‌ن و سه‌رنجى بینه‌ر رابكێشىَ،له‌و كاته‌دا هه‌ڵوێست و كاردانه‌وى كه‌سى به‌رامبه‌ر نابینرىَ و بینه‌ر ده‌كه‌وێته گومان و پرسیاركرن ئایا هه‌ڵوێستى به‌رامبه‌ر چى یه بۆ ئه‌و كاره‌ى كه‌روى دا،ئه‌گه‌ر له ناوه‌رۆكى چیرۆك و فیلمه‌كه‌دا ئه‌و كاردانه‌وه‌یه به‌ئاشكرا نه‌بینرنىَ ئه‌وا بینه‌ر له‌چیرۆكى فیلمه‌كه دا زانیارى كه‌مترى ده‌ست ده‌كه‌وىَ و ناچار ده‌كرىَ كه دوو چارى سه‌ر لىَ شێوان و سه‌رگه‌دانى بێت،بۆیه هاوكێشه‌ى (بۆهه‌موو كارێك ده‌بێت كاردانه‌وه هه‌بێت)له سینه‌ما په‌یرِه‌و ده‌كرىَ و جا كاردانه‌وه‌كان نێگه‌تیڤانه بن یان پۆزه‌تیڤانه ئه‌وا جۆرى بابه‌ت و كه‌سایه‌تى و هه‌ڵوێستى درامى برِیارى له‌سه‌ر ده‌دات،بینه‌ر واتا مرۆڤ و مرۆڤیش بریتیه له هه‌ست و سۆز ئه‌وانیش كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت له‌سه‌ر ناوه‌رۆ كى فیلمه‌كه و به‌لاَم هه‌ركارێكى بینه‌ر نابێته هۆى كاردانه‌وه‌ى فیلمه‌كه چونكه فیلم هه‌ست و سۆزى نیه و مادده‌یه‌كى موگناتیزى هه‌ستیاره و ناتوانىَ وه‌ك مرۆڤ بیر بكاته‌وه،كه‌واته دروست كراوى ده‌ستى مرۆڤه بۆیه ناتوانى هه‌ڵوێست له كاره‌كانى بینه‌ران وه‌ربگرێت،له نێو هه‌ر شۆت (گرته)یه‌كى فیلم‌دا كار و كاردانه‌وه هه‌یه بۆنمونه:
له شۆتى یه‌كه‌م:پێشمه‌رگه‌یه‌ك چه‌كه‌كه‌ى له شانى ده‌هێنێته خواره‌وه و ته‌قه‌یه‌ك ده‌كات،شۆت دووه‌م سه‌ربازێكى به‌عسى له له خاڵى ئێشگ گرتن جه‌گه‌ره ده‌كێشىَ له‌ناكا و گوله‌كه‌ى به‌ر ده‌كه‌وىَ و ده‌مرێت،ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو شۆته شى بكه‌ینه‌وه ده‌بینین كه كاتىَ پێشمه‌رگه‌كه چه‌كه‌كه‌ى ئاماده ده‌كات ئه‌وه (كاره) به‌لاَم كاتىَ ته‌قه ده‌كات (كاردانه‌وه‌یه)،له شۆتى دووه‌م كاتىَ كه سه‌ربازه‌كه جگه‌ره ده‌كێشىَ ئه‌و (كاره) به‌لاَم كاتىَ كه گوله‌كه‌ى به‌رده‌كه‌وىَ و ده‌مرێت ئه‌وه (كاردانه‌وه)یه،به‌لاَم ئه‌و دوو شۆته به‌بىَ ئه‌وه‌ى مۆنتاژى بۆبكه‌ین كاریگه‌ریكه ئه‌وتۆى نابێت و مه‌به‌سته‌كه ناپێكىَ،به‌لاَم ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه مۆنتاژیان بكه‌ین ئه‌وا كاریگه‌رى خۆى ده‌بێت و كار و كاردانه‌وه‌شى تێدا ده‌بێت:
به‌شى كار:
له شۆتى یه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌كه چه‌كه‌كه‌ى له‌شانى بهێنێته خواره‌وه‌و نیشانه له شتێكى ده‌ره‌وه‌ى كادر بگرىَ له شۆتى دووه‌م سه‌ربازه‌كه ئاگادارى هیچ نییه و جگه‌ره‌ده‌كێشىَ.
به‌شى كاردانه‌وه
له شۆتى سىَ یه‌م پێشمه‌رگه‌كه ته‌قه ده‌كات
له‌شۆتى چواره‌م سه‌ربازه‌كه به‌رى ده‌كه‌وىَ و ده‌مرێت.
كه‌واته ئێمه له‌ر ێگاى مۆنتاژى (په‌رِه‌لێڵ)ه‌وه (مته‌وازى)توانیمان دیمه‌نێكى سه‌رنج راكێش و مانادار به‌رجه‌سته بكه‌ین و ته‌نها كاره‌كه‌شمان ئه‌وه بوو كه له‌شۆتێك بۆ شۆتێكى تر كردارى برِینمان ئه‌نجام دا و ریتمێكمان پىَ به‌خشى به‌م شێوه‌یه‌ش دراما به‌رز ده‌بێته‌و به‌ره‌و لوتكه هه‌ڵده‌كشىَ.
بىَ گومان بینه‌ر له زۆر شوێن حه‌زى له‌وه‌یه كه‌ئه‌كته‌ركان له‌نزیكه‌وه ببینىَ و كاردانه‌وه‌كانیان له سه‌ر ده‌م و چاو هه‌ڵس و كه‌وه‌تیان به ئاشكرا ببینرىَ كه‌واته ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى زانستى ئه‌و داخوازیه بكه‌ینه وێنه ده‌بێت ئه‌و شۆتانه‌ى كه هه‌ست و سۆزى راست گۆیانه ده‌گوازێته‌وه به قه‌باره‌ى كلۆز ئاپ یان میدیه‌م شۆت و هه‌ندىَ جار فول شۆت به كار بهێنین،له‌وىَ هه‌ستكردنه‌كان ناخى ئه‌كته‌ر نیشان ده‌دات،بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئه‌كته‌رێك به‌رامبه‌ر به ئه‌كشنى یان جولانه‌وه‌ى كه‌سى به‌رامبه‌رى دیالۆگیش ده‌رنه‌برِىَ به‌لاَم له روخسار و هه‌ڵس و كه‌وتى به دیار ده‌كه‌وىَ كه‌وا رى ئه‌كشنى یان كاردانه‌وه‌ى چى یه و له‌و كاته‌دا بینه‌ریش له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هه‌ست و سۆزیان ده‌جولىَ ئه‌گه‌ر وانى یه بۆچى زۆرجار له فیلمه كۆمیدیه‌كان پىَ ده‌كه‌نین و له فیلمه تراژیدیه‌كان ده‌گرین و دڵمان ته‌نگ ده‌بێت یان له فیلمه رۆمانسیه‌كان هه‌ست به نوىَ بونه‌وه‌و ژیانێكى ئاسوده‌كه‌ین،لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وىَ كه ئه‌فسونى سینه‌ما چ له روى ته‌كنیكى بێت یان هونه‌رى ده‌توانىَ هه‌ست و سۆزى بینه‌ر بۆلاى خۆى رابكێشىَ،كه‌واته ده‌بىَ ئه‌كشن به هێز بێت تا ری ئه‌كشن به‌هێز تربێت و هێزێك بداته دیمه‌نكه،ده‌بىَ ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چىَ كه به‌بىَ روداو ئه‌كشن دروست نابێت بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له شۆتێكى گشتیدا واته لۆنگ شۆت كچێك و كورِێك له باخچه‌یه‌ك پیاسه بكه‌ن له‌به‌ر ده‌م كامیرا ره‌ت ببن كه دیمه‌نێكى زۆر ساده‌و ساكار له‌و ئه‌كشنه‌دا هیچ رى ئه‌كشنێك دروست نابىَ،به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌مان دیمه‌ن به‌شێوه‌یه‌كى تر دروست بكه‌ین كاتىَ كه كورِ و كچه‌كه پیاسه ده‌كه‌ن كه‌سێك له په‌نا دارێكه‌وه خۆى حه‌شار دابێت و به كامیرا وێنه‌یان بگرێت ئه‌وا یه‌كسه‌ر بینه‌ر هه‌ست به جولانه‌وه و ژیان ده‌كات له‌ناو ئه‌و دیمه‌ندا به‌لاَم به پێچه‌وانه‌وه هه‌ست به مردنى دیمه‌نكه ده‌كرێت و هیچ تام و بۆیه‌كى هونه‌رى لىَ نایه‌ت و ته‌نها پانۆراما ده‌بێت ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره دیمه‌نانه هه‌ڵبگرین كاریگه‌ریه‌كى ئه‌و تۆ نه‌كاته سه‌ر ئاستى سه‌ركه‌وتنى به‌رهه‌مه‌كه،به‌م شێوه‌یه ئه‌كشن و ریئه‌كشن قولاَیى ده‌داته وێنه و واده‌كات كه بینه‌ر تێكه‌لاَوى روداوه‌كان ببێت و له‌گه‌ڵ مل ملا نێكان بژیت ،هه‌روه‌ها به‌رێگاى قولاَیى ناوه‌رۆك و بیر و بۆچونى كاره‌كته‌ر ده‌گات و كاره‌كته‌ر لاى بینه‌ر ئاشكرا ده‌بێت و به‌لاَم ئه‌و ئاشكرا بونه‌ش نابىَ هه‌مووى به یه‌ك یان دوو دیمه‌ن بگوترىَ چونكه بینه‌ر هه‌موو كات حه‌ز ده‌كات له روداوه‌كان دانه‌برِىَ و هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵى برِوات ورده ورده زانیاریه‌كان وه‌ربگرىَ تاوه‌كو زوو له بینینى فلیمه‌كه بێزار نه‌بێت و له‌زه‌تیش له روداو و دیمه‌نه جوانه‌كان وه‌رگرىَ،بۆیه ئه‌كشن و رى ئه‌كشن ره‌گه‌زى به هێز كردنى دیمه‌نه‌كانن به و شێوه‌یه ده‌رهێنه‌ر ده‌توانىَ فیلمێكى به‌هێز و باش دروست بكات.
adnanfilm@yahoo.com