كرده‌وه تیروریستیه‌كه‌ى شارى كه‌ركووك ریسوا و مه‌حكوم ده‌كه‌ین
Thursday 31 July 2008
ئێمه‌ى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان, هاوشانى كۆمه‌لاَنى خه‌ڵكى خۆراگرى كوردستان , به چاوى پرِ له هیواو ئاواتى چه‌ندین سه‌ده ، ده‌رِوانینه ئه‌و گۆرِانكارییه گه‌وره‌ى كه به‌سه‌ر كوردستان و عێراق داهاتووه ، چاوه‌رِێى ئاشتى و ئاسووده‌یى یه‌كجاره‌كى بۆ كوردستان و بۆ عێراق ده‌خوازین ، به‌داخه‌وه دواى ئه‌و هه‌موو چاوه‌رِوانیه ، چاوه‌رِێى ئه‌وه‌مان له په‌رله‌مانى عێراق نه‌ده‌كرد ، ئه‌و ناوه‌رِۆكه شۆڤینییه له مادده‌ى بیست و چوارى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق بهۆنیته‌وه . 
مافێكى ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستانه به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتى و شارستانیانه خۆپیشاندان سازبكه‌ن دژى ئه‌و یاسایه ، خه‌ڵكى شارى كه‌ركووك له پێشه‌وه‌ى هه‌موو شاره‌كانى كوردستان مافى خۆیانه برِژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان ، خۆپیشاندان سزبكه‌ن دژى ئه‌و یاسایه ، ئه‌وه‌ى له رۆژى 28-7 له كه‌ركووك بینیمان له‌و خۆپیشاندانه گه‌وره‌و مێژووییه‌دا ، گه‌لى كوردستانى سه‌رسام كرد و دوژمنانى كوردستانى تۆقاند ، به برِواى ئێمه هه‌ر ئه‌و تۆقینه بوو ، تیرۆریستانى هاندا كرده‌وه‌ى خۆكوژى له‌ناو ئاپۆره‌ى جه‌ماوه‌ر جێبه‌جێبكه‌ن ، كه بووه هۆى شه‌هیدبوونى ژماره‌یه‌ك و برینداربوونى چه‌ندین كه‌سى ماف خوراو و بێ‌تاوان .
ئێمه‌ى هونه‌رمه‌ندان به دڵ و به گیان له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانى كه‌ركووكییه‌كانین ، به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه ، شانبه‌شانى ئه‌وان خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ كوردستانى بوونى كه‌ركووك ، زۆر به توندى ئه‌و كاره وه‌حشى و تیرۆریستییه ریسوا‌و مه‌حكوم ده‌كه‌ین ، ئێمه هه‌رگیز ئه‌و خۆرِاگرییه‌ى خۆپیشانده‌ران له كاتى ته‌قینه‌وه‌كه و ته‌قه‌كردن له هاولاَتیان له‌بیر ناكه‌ین ، ئه‌وان مێژوویكى پرِ شكۆداریان تۆماركرد ، شۆڤینییه‌كانیش لاپه‌رِه‌یه‌كى ره‌ش .
هاوشانى خه‌ڵكى كوردستان داوا له په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین هه‌رچى له توانایاندا هه‌یه ته‌رخانى بكه‌ن بۆ سزادانى تاوانباران و ئه‌وانه‌ى بوونه هۆى نانه‌وه‌ى ئه‌و ئاژاوه‌و پشێوییه ، له ناخیشه‌وه هاوخه‌مى خۆمان بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى ئه‌و شاره ده‌رده‌برِین و هیواى چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین .
نه‌مرى بۆ شه‌هیدان بژى خۆرِاگرى خه‌ڵكى كوردستان
رێكخراوى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان
29-7-2008