مردن له ده‌روازه‌ی ته‌نیاییدا ... فه‌رید مه‌خموورى - ئوسترالیا ... هۆنراوە
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که لێت د‌وورم ڕه‌نگم ڕه‌نگی مردووێکی چه‌ندین ساڵه‌ی لێ نیشتوه هه‌وێرده‌ی وه‌رزی ئه‌ڤینم له‌سه‌ر چڵی ماته‌مینی هه‌ڵنیشتوه 
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که لێت د‌وورم هه‌ست به ترپه‌ی دڵم ناکه‌م سه‌رم بۆته مه‌کۆی ژان و ئازار‌و غه‌م له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که لێت د‌وورم به‌رگی خامۆشیم پۆشیوه لاته‌ریکم، کزم، په‌ستم باده‌ی مردنم نۆشیوه له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که لێت د‌وورم گورگی مه‌نفا به‌ربۆته لاشه‌ی بێ هێزم تۆ لێره‌نیت تا بێباک بم له مردن و بێیت و بتگرمه ئامێزم!. سیدنی 10.11.2003