مێژووى نوسین به ماناى كاركردن له ژانره ئه‌ده‌بیه‌كان له‌م شاره هێنده دوور نییه‌و ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆیان بۆ بوارى نوسین ته‌رخان كردووه دیسان هێنده نین , به په‌نجه‌كانى هه‌ردوو ده‌ست ده‌ژمێردرێن. دیاره ئه‌وه بۆ خۆى پرسیارگه‌لێك به دواى خۆیدا كێش ده‌كات , ده‌بىَ به‌لاَى ئه‌م شارۆچكه‌یه چى بئ هێنده له بوارى نوسینا كه‌م برِست و هه‌ژاره؟ دیاره ئه‌وه هێنده ئاسان نییه له بابه‌تێكى وا كورتا وه‌لاَمى بدرێته‌وه . به‌لاَم خۆ هه‌ر هیچ نه‌بىَ , وروژاندنى پرسیاره بۆ لێكۆڵینه‌وه لێى. ده‌ى با گۆمه‌كه له لاى ئێمه‌وه, به‌ردێك بخریته ناویه‌وه‌و چاوه‌رِێش بین بزانین كه‌سانى تر له‌و بواره چ قسه‌یه‌كیان هه‌س. له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بوارى پسپۆریم نزیكه له جوگرافیا, بۆیه یه‌كێك له هۆكاره‌كان بۆ ئه‌و كارتێكه‌ره بگێرِمه‌وه , كه ده‌ڤه‌رى مه‌خموور له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى كوردوستان كه‌وتۆته ناوچه‌یه‌كى لا چه‌پ و دووره ده‌ست و سه‌ر تخوبى عاره‌بان , به شێوه‌یه‌ك كه له رابردوودا كه‌م كاروان و رێبوارى گه‌ریده‌و سه‌رگه‌ردانى دواى مه‌عریفه رێگاى به‌م ئاواییه كه‌وتبئ. 
ئێمه ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه به‌ر له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنى بوارى خوێندن و فێركردن , ئه‌وانه‌ى ئه‌ركى گه‌یاندن و ناساندنى مه‌عریفه‌یان له ئه‌ستۆ بووه , كه‌سانێك بوون كه گه‌رِیده‌بوون و ده‌شتاو ده‌شت و شاره‌و شار گه‌رِاون و لێره‌و له‌وىَ زانیاریان وه‌رگرتووه‌و گه‌یاندووه , له ولاَتى ئێمه‌ش زیاتر كه‌سانێك بوون كه مه‌لاو فه‌قىَ بوون و به دواى وه‌لاَم بۆ پرسه ئاینیه‌كان گه‌رِاون.
ئه‌وه به ماناى ئه‌وه نایىَ كه ناوچه‌كه‌ى ئێمه له بوارى نوسین و مه‌عریفه گه‌لێك ده‌ستكورتو هه‌ژاربىَ , به‌لاَم ئه‌گه‌ر بێیت و به‌راوردى بكه‌یت له‌گه‌ڵ چه‌ندین شار‌و شارۆچكه‌ى تر‌ى وه‌ك(كۆیه, شه‌قلاَوه,قه‌لاَدزىَ,ئاكرىَ,زواندز,ئامێدى....هتد)سه‌یر ده‌كه‌یت له به‌راوردكردن نایه‌ن. هه‌ر یه‌ك له‌و شار‌و شارۆچكانه كۆمه‌له‌ڵێك په‌یوه‌ندى و تێكه‌ڵیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك شار‌و شارۆچكه‌ى تر هه‌یه‌و كارلێك ده‌كه‌ن , سه‌رو سه‌ربرده‌یه‌كى تازه له شارۆچكه‌یه‌كیان به‌ده‌ر بكه‌وىَ , خێرا ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ئه‌وانى تر. په‌یوه‌ندى كۆمه‌لاَیه‌تى و كه‌لتورى و مێژویی نێوانیان , هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌وى تریانى ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه .
له‌وانه‌یه هه‌بىَ بڵىَ ..... به‌راورده‌كه له شوێنى خۆى نیه! چونكه مێژووى ئه‌و شارۆچكانه جیاوازه له مێژووى مه‌خموور . ئه‌وان ره‌گى مێژوویی دوور‌و درێژیان هه‌یه‌و هه‌ندێكیان سه‌رده‌مانێك پایته‌ختى میرنشینه گه‌وره‌كانى كورد بوون, كه‌چى مێژووى دروستبوونى مه‌خموور تێكرِا خۆى له سه‌دو سى ساڵێك تێپه‌رِ ناكا, وه‌لاَمى من ئه‌وه‌یه .... ئایا ئه‌وه‌نده ساڵه به‌س نه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ى مه‌خمووریش ببێته ناوه‌ندێكى گه‌شه سه‌ندن و ئاوه‌دانى و به‌ده‌ر كه‌وتنى چه‌ندین كه‌سایه‌تى دیار و ناودارى وه‌ك(حاجى قادرى كۆیی و مه‌لاى جزیرى و ئه‌مین زه‌كى به‌گ و ناڵى و چه‌ندین نووسه‌رو مێژوو نووس و زانا‌و خه‌ڵكى ناودارى تر؟ئه‌ى چى به سلێمانى بڵێن مێژووى دامه‌زراندنى دووسه‌دو بیست و ژوار ساڵه كه‌چى ئێستا پایته‌ختى رۆشنبیریه؟
له‌سه‌رده‌مى ئێستاش ئاسته‌نگى زۆر له‌به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه حه‌زوو ئاره‌زوو نوسینیان هه‌یه‌و كه‌م تا زۆر خۆیان له قه‌ره‌ى نووسین ده‌ده‌ن . به‌ر له هه‌موو شتێك سه‌ره‌رِاى په‌رش و بلاَوى و زۆر‌و زه‌وه‌ندى كه‌ناڵه‌كانى بلاَو كردنه‌وه كه‌چى تا ئێستاش نوسه‌رانى ئێمه یان زۆر كه‌م ده‌نووسن یان ئه‌وه‌تا ده‌نووسن و زۆر كه‌م بلاَو ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌یر ده‌كه‌ى ناوه ناوه بلاَو كراوه‌یه‌ك ده‌رده‌چىَ , كه‌چى ته‌مه‌نى هێنده درێژ نابىَ و دواى یه‌ك دوو ژماره له ده‌رچوون ده‌وه‌ستىَ كه هیوادارم ئه‌وه‌ى دواینیان وا نه‌بىَ. له‌وه‌شیان بۆ پرَكردنه‌وه‌ى لاپه‌رِه‌كانى یان ده‌بىَ پشت به‌و نوسینانه ببه‌ستىَ كه نوسه‌ره‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ى مه‌خموور دانیشتوون و له شوێنانى تر خه‌ریكى كارى نووسینن , یان ئه‌وه‌تا ئه‌گه‌ر بمبورن ده‌بىَ جار‌و بار له پێناوى هاندانى زیاتر و ده‌ستگرتن رێگا به نوسینى كرچ و كاڵ بدرىَ كه بلاَ ببێته‌وه كه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر حسابى زه‌وقى خوێنه‌رو ئه‌و بلاَوكراوه‌یه ده‌وه‌ستىَ كه بابه‌ته‌كه بلاَو ده‌كاته‌وه.
من پێم وایه یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كیه‌كانى به‌رده‌م نوسه‌رانى ئێمه نه‌بوونى پسپۆرى و كه‌مى ئه‌زموونى نوسینه, زۆربه‌ى نوسه‌رانى ئێمه نوسه‌رن له بوارى ره‌خنه‌گرتن له كه‌مى خزمه‌تگوزارى , كه ئه‌وه زۆرجار ئه‌رزوحاڵ نوسێك ده‌توانىَ باشترین شت له‌و بواره‌وه بنوسىَ كه ئه‌وه كه‌مكردنه‌وه نیه له پیشه‌ى ئه‌رزوحاڵ نووسى. یان ئه‌وه‌تا نوسه‌رانى ئێمه نوسه‌رى سیاسین, واتا شیكردنه‌وه‌یان له بابه‌ته سیاسیه‌كان هه‌یه كه‌چى له‌وه‌شیان تا ئێستا كه‌سێكى پرۆفیشناڵ و شاره‌زا ده‌رنه‌كه‌وتووه خوى خۆى بداته ئه‌و بواره‌و وه‌كوو ده‌نگێك بێته سه‌ر شانۆ , ئه‌وانى تریش كه هه‌ن زۆربه‌یان شعر ده‌نووسن . كه له‌وه‌شیان زۆریان تا سه‌ر به‌رده‌وام نابن. كفرى شارۆچكه‌یه‌كه وه‌كوو مه‌خموور له سالاَنى حه‌فتاكان له‌گه‌ڵ به‌ده‌ركه‌وتنى قوتابخانه‌ى روانگه له شعرى كوردیدا, ده‌نگى شاعیرانى كفرى وه‌ك (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و فه‌رهتاد شاكه‌لى ) دیاربوو كه خاوه‌نى رێچكه‌ى شعرى خۆیان بوون دواتریش مه‌هاباد قه‌ره‌داغى بوو به ده‌نگیكى دیارى شیعرى كوردى كه ئه‌ویش هه‌ر سه‌ر بوه رێچكه‌یه‌ه‌ى شاعیرانى كفریه.
له مه‌خموور كۆمه‌ڵێك ده‌نگى باش هه‌ن كه گه‌ر بێت‌و به‌رده‌وام بن و زیاتر گرنگى و بایخ به خۆیان بده‌ن و هه‌وڵ بده‌ن له بوارێكدا پسپۆر بن , ئه‌وه به دڵنیایه‌وه نوسه‌رى باشى له ئاینده تیاده هه‌ڵ ده‌كه‌وىَ , من چ شیكردنه‌وه‌یه‌كم بۆ ئه‌وه هه‌بىَ كه دواى شه‌ش ساڵ له ئازادى تا ئێستا كتێبخانه‌یه‌كى گشتى یان ناوه‌ندیكى زانستى و ئه‌كادیمى له‌و شارۆچكه‌یه بوونى نه‌بىَ ؟ كه‌چى له زۆر جێگا له شاره‌دىَ كتێبخانه‌و ناوه‌ندى زانستى لێبێ؟؟؟؟
Srushti_jwan@yahoo.com