دیاره هه‌ر كارێكى هونه‌رى و رۆشنبیرى له هه‌ر شوێنێك ئه‌نجام بدرىَ ماناى زیندووبوونه‌وه ده‌به‌خشىَ بۆ ژیانێكى خۆشتر و به‌خته‌وه‌رتر، ئه‌مه‌ش به‌ره‌و ئاسۆیه‌كى نوێتر هه‌نگاو ده‌نىَ، بێگومان هیچ كارێكى هونه‌رى و رۆشنبیرى بىَ كه‌م و كورِى نابێت به تایبه‌تى ڤستیڤاڵێكى وا گه‌وره‌و فراوان كه (13) چالاكى هه‌مه‌جۆرى له خۆ گرتبوو له ماوه‌ى سىَ رۆژدا پێشكه‌ش كرا، بۆ نموونه نه‌بوونى هۆڵ گرفتى سه‌ره‌كى ڤستیڤاڵه‌كه بوو، هه‌ندێكیش گرفت له ته‌كنیكى ده‌نگ هه‌بوو، به‌لاَم خێرا توانیمان چاره‌سه‌رى بكه‌ین، 
من وه‌ك سه‌رپه‌رشتیارى ڤستیڤاڵه‌كه ده‌توانم بڵێم یه‌كه‌مین جاربوو له مێژووى مه‌خموور ڤستیڤاڵێكى وا فراوان ئه‌نجام بده‌ین، توانیمان حه‌زو ئاره‌زووه‌كانى گه‌نج و لاوان و مندالاَنى مه‌خموور تا رادده‌یه‌ك بهێنینه دى، بۆ ئه‌وه‌ى تواناكانیان ده‌ربكه‌وێت و ئاشنایان بكه‌ین به چالاَكییه رۆشنبیرى و هونه‌رییه‌كان، له هه‌مان كاتدا ئه‌زموونێكى باش بوو بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر به شێوه‌یه‌كى باشتر و سه‌ركه‌وتووتر ڤستیڤاڵى تر ئه‌نجام بده‌ین، هه‌رچه‌نده له رۆژانى ڤستیڤاڵ جه‌ماوه‌رێكى به‌رفراوان ئاماده‌بوون به‌لاَم گله‌ییم له چینى مامۆستایان و رۆشنبیرانى ده‌ڤه‌ره‌كه هه‌بوو كه ئاماده‌گى ته‌واویان نه‌بوو بۆ بینینى ئه‌و چالاكیانه‌ى كه پێشكه‌ش كران .
هه‌ر لێره‌وه ده‌ست خۆشى له ده‌سته‌ى كارگێرِى (سه‌نته‌رى رۆشنبیرى و هونه‌رى قه‌چووغ) ده‌كه‌م بۆ ئه‌رك و ماندووبوونیان بۆ سه‌ركه‌وتنى ڤستیڤاڵه‌كه، سوپاسیش بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه كه ماندووبوون له‌گه‌ڵماندا، ئیتر با له‌مه‌ولا هونه‌ر و رۆشنبیرى بكه‌ینه هه‌وێن و هانده‌رێكى باش بۆ خۆشه‌ویستى جوانكارى ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان .