له (12) ى ئادار , یادى ئازادیى ده‌ڤه‌رى قه‌ره‌چووغ: به‌رز و پیرۆز بێت شه‌شه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى سه‌نته‌رى رۆشنبیریى و هونه‌ریى قه‌ره‌چووغ ــ جه‌ماوه‌رى خۆراگر و ئازادیخوازى كوردستان ... ــ رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانى ده‌ڤه‌رى قه‌ره‌چووغ ... ئه‌مرۆ (12) ى ئادار , (18 ) ساڵى ته‌واو به‌سه‌ر یاده‌كانى رِاپه‌رین و (20) رۆژه‌ى ئازادیى مه‌خموور و قه‌راج و كه‌ندێناوه تێده‌په‌رِێت , كه هاوكاته, له‌گه‌ڵ شه‌شه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى سه‌نته‌ره‌كه‌مان (سه‌نته‌رى رۆشنبیریى و هونه‌ریى قه‌ره‌چووغ) , به‌م بۆنه‌وه جوانترین پیرۆزبایى ئاراسته‌ى ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان به‌گشتیى و جه‌ماوه‌ر و توێژى رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانى مه‌خموور و ده‌وروبه‌رى به تایبه‌تى ده‌كه‌ین, هیوادارین بزاڤى رۆشنبیریى و هونه‌ریى له‌سایه‌ى ئازادیى یه‌كجاره‌كى ئێستاماندا پتر گه‌شاوه و پرِبه‌رهه‌م تربێت و,ببێته هانده‌رێكى مه‌زن بۆ پترپێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگاى كوردیمان له كوردستاندا , دیاره (سه‌نته‌رى رۆشنبیریى و هونه‌ریى قه‌ره‌چووغ) كه‌دامه‌زراندنى خۆى ئاوێته‌ى یاده‌كانى راپه‌رِین كردووه , بۆ ئه‌وه بوو , وزه‌و تواناكان له‌پێناو بوژاندنه‌وه و به‌ره‌و پێشبردنى بزاڤى رۆشنبیریى و هونه‌رى هاوچه‌رخ و ره‌سه‌ن له‌ناوچه‌كه و كوردستاندا په‌ره‌پێبدات .
ــ خه‌مخۆران و دڵسۆزانى بوارى هونه‌ر و رۆشنبیریى ...
ئه‌وه ماوه‌ى شه‌ش ساڵى ته‌واوه ( سه‌نته‌رى رۆشنبیریى و هونه‌ریى قه‌ره‌چووغ ) بۆ خزمه‌تى بوارى رۆشنبیریى و ئه‌نجامدانى چالاَكى هونه‌ریى هه‌مه‌جۆر له ده‌ڤه‌رى مه‌خموور دامه‌زراوه و له ماوه‌ى رابردوودا هه‌میشه چالاكى به‌رده‌وامى هه‌بووه و رۆڵى كارا و گرنگى بینیوه له هۆشیاركردنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر و هاندانى لاوان و به‌هره‌مه‌ندانى ده‌ڤه‌ره‌كه بۆ به‌شداریكردن و ئه‌نجامدانى كار و چالاكى له سه‌رجه‌م بواره رۆشنبیریى و هونه‌رییه‌كاندا , سه‌نته‌ره‌كه‌مان له كۆتایى ساڵى رابردوو خۆشبه‌ختانه توانى به هاوكاریى (وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى - به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى رۆشنبیرى و هونه‌ر - به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى و هونه‌رى پارێزگاى هه‌ولێر ) و پشتگیریى ئه‌ندامه دڵسۆزه‌كانى یه‌كه‌مین فیستڤاڵى رۆشنبیرى و هونه‌ر له مه‌خموور سازبدات , له‌سه‌رتاى ساڵى تازه‌شه‌وه سه‌نته‌ر به گورِوتینێكى تره‌وه په‌ره‌ى به چالاكییه‌كانى داوه, هه‌ر له كردنه‌وه‌ى كتێبخانه و ستۆدیۆى تۆماركردنى گۆرانى و به‌شى وێنه‌گرتن و مۆنتاژ ,جگه له‌مانه‌ش سه‌نته‌ر له بوارى راگه‌یاندن دا ماوه‌ى سىَ ساڵ ده‌بێت ماڵپه‌رِێكى له ئینته‌رنێت كردۆته‌وه كه له‌م ده‌روازه‌یه‌وه هه‌واڵ و چالاكییه‌كانى بلاَوده‌كاته‌وه,بۆیه له‌م بۆنه‌یه‌دا داواكارین له( وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ) ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه بایه‌خێكى باشتر به ده‌ڤه‌رى مه‌خموور بدات و هه‌ر وه‌ك چۆن برِیار دراوه , په‌له بكرێت له كردنه‌وه‌ى (به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى و هونه‌ر ) و دروستكردنى باڵه‌خانه و هۆڵ و دامه‌زراندنى كتێبخانه, بۆ ئه‌وه‌ى قه‌زاى (مه‌خموور) یش وه‌كو شار و شارۆچكه‌كانى تر‌ى كوردستان له‌و گه‌شه و نه‌شونما رۆشنبیرییه بێبه‌ش نه‌بێت كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرنگى و بایه‌خێكى زۆرى پێده‌دات له كوردستاندا, جارێكى تر ته‌واوى یاده‌كانى راپه‌رِین له خه‌ڵكى كوردستان پیرۆز ده‌كه‌ین و سه‌رى ریز و نه‌وازشیش بۆ شه‌هیدانى راپه‌رِین و تێكرِاى شه‌هیدانى كوردستان داده‌نوێنین .
ــ شكۆداربێت یاده‌كانى راپه‌رِین .
ــ پیرۆز بێت شه‌شه‌م ساڵیادى دامه‌زراندنى ( سه‌نته‌رى رۆشنبیریى و هونه‌ریى قه‌ره‌چووغ ) .
سه‌نته‌رى رۆشنبیریى و هونه‌ریى قه‌ره‌چووغ
(21) ى ره‌شه‌مێى 2708 ى كوردى
(12) ى ئادار ى 2009 ى زایینى