له به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كى ده‌نگى مه‌خموور دا . دیمانه: جه‌لال خه‌یلانى ( سالم سه‌باح نادر ) له دایك بووى ساڵى 1971 ى شارۆچكه‌ى مه‌خموور ه ، سه‌ره‌تاى كارى هونه‌رى وه‌ك میوزیك ژه‌نێك له‌گه‌ڵ ( تیپى مۆسیقاى قه‌ره‌چووغ ) بووه ، به‌شداریى سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانى تیپى كردووه ، ساڵى 1987 وه‌ك ئه‌ندامێكى تیپ به‌شداریى له تۆماركردنى كاسێتێك كردووه كه بۆ هونه‌رمه‌ندان ( ئه‌رسه‌لان كاره‌وانى و ئه‌حمه‌د زه‌مانه ) ئه‌نجام درا ، ساڵى 1989به‌شداریى له تۆمار كردنى كاسێتێك بۆ هونه‌رمه‌ند ( ئه‌حمه‌د زه‌مانه ) كردووه ، له دواى راپه‌رین كۆمه‌ڵێك مه‌نه‌لۆجى بۆ گۆرانیبێژ ( سالح بێكه‌س ) له ماڵى خۆى له هه‌ولێر تۆمار كردووه ، له ساڵى 1992 چه‌ند گۆرانییه‌كى بۆ هونه‌رمه‌ندان ( فاخیر نامیق و سلێمان قه‌ره‌چووغى و ئه‌یوب محه‌مه‌د تۆمار كردووه , هه‌ر له‌و ماوه‌یه توانى چه‌ندین سروود‌و گۆرانى و پارچه مۆسیقا‌و هۆنراوه بۆ فیلمى ( ئازاره‌كانى كورد ) تۆمار بكات كه له وێنه گرتنى ( سۆران جاف ) و ده‌رهێنانى ( كامه‌ران سه‌مه‌د جه‌بار ) بوو ، بۆ زیاتر ئاشنا بوونى خوێنه‌ران به كار‌و چالاكیه‌كانى له بوارى ئه‌ندازه‌ى ده‌نگ و ستۆدیۆ به باشمان زانى ئه‌م دیمانه‌ى له‌گه‌ڵ دا ئه‌نجام بده‌ین . 
· چۆن بیرت له‌وه كردۆته‌وه كه ( ستۆدیۆیه‌كى ده‌نگ بۆ تۆماركردن ) له مه‌خموور دا بمه‌زرێنیت .
- پاش پرۆسه‌ى ئازادى عێراق و رزگاركردنى مه‌خموور ، له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك له‌وانه ( محسین عوسمان -ئه‌حمه‌د زه‌مانه - سلێمان قه‌ره‌چووغى - سه‌ردار سیامه‌ند - دیار سیامه‌ند - شێروان جه‌میل - سه‌لام ئه‌نوه‌ر - سازگار حاجى - ریاز سدیق - محمد خدر - به‌دران محمد - هه‌لۆ محمد ) توانیمان ( تیپپى مۆسیقاى شه‌هید كاوه ) دابمه‌زرێنین و چه‌ند ین كار‌و چالاكى هونه‌ریى ئه‌نجام بده‌ین ، له‌وانه به‌رنامه‌ى (فلاش باگ ) له كه‌ناڵى كوردسات و به‌رنامه‌ى ( ره‌سه‌ن ) له ته‌له‌فزیۆنى (
PUK) و تۆماركردنى گۆرانى ( نه‌ورۆزى كوردان ) بۆ هونه‌رمه‌ند سلێمان قه‌ره‌چووغى بۆ كه‌ناڵى ( زاگرۆس ) ، هه‌روه‌ها گۆرانیه‌كم بۆ هونه‌رمه‌ند ( گه‌ڤه‌ر ) تۆماركرد كه له كه‌ناڵى ( رۆژ tv
) په‌خش كرا ، هه‌ر به‌هۆى دامه‌زراندنى ئه‌م تیپه بوو كه توانیم له‌گه‌ڵ هاوكارانى ترم ستۆدییه‌ك بۆ تۆماركردنى ده‌نگ دابمه‌زرێنین ،
*ئایا وه‌كو ئه‌ندازیارى ده‌نگ پێشتر ئه‌زموونى تۆماركردنت هه‌بووه ؟ - به‌ڵآ وه‌كو پێشتر ئاماژه‌م پێكرد ، كارى تۆماركردنم ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دواى راپه‌رین كه ئه‌وكات له‌گه‌ڵ ( م. جه‌مال جه‌میل و م . جه‌میل سنجاوى ) له ( تیپى مۆسیقاى قه‌ره‌چووغ ) توانیم كۆمه‌لێك گۆرانى تۆمار بكه‌م . *تا چ راده‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندانى ده‌ڤه‌ره‌كه سوودیان له‌م ستۆدیۆیه وه‌رگرتووه ؟ - به‌ڵآ ده‌توانم بلێم تا راده‌یه‌كى باش هونه‌رمه‌ندانى مه‌خموور له‌م ستۆدیۆیه سوودیان وه‌رگرتووه ، هه‌رچه‌نده بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى ئه‌م ستۆدیۆیه سه‌رى هه‌ڵدا كه باره‌گاى ( ته‌لارى رێكخراوه‌كان ) له مه‌خموور كرایه‌وه ، ئه‌وه بوو ده‌رفه‌تێكى باشى بۆ ئێمه ره‌خساند ، توانیمان ژوورێك رێك بخه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌رسته‌و ئامێرانه‌ى كه پێشتر هه‌مان بوو ستۆدیۆیه‌كى بچووك دابمه‌زرێنین ، به‌پێوستى ده‌زانم زۆر سوپاسى به‌رێز مامۆستا (سالار سیامه‌ند) بكه‌م كه له‌م باره‌وه هاوكارمان بووه ، *به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌وگرفتانه چین كه بۆ ته ئاسته‌نگ له به‌رده‌م كاره‌كانت له بوارى تۆمار كردن ؟ - گرفتى سه‌ره‌كى ئێمه نه‌بوونى كاره‌با و كه‌مى ئامێرى مۆسیقایه, مه‌به‌ستم له ئامێرى مۆسیقا ئه‌و ئۆرگه‌ى كه ئێمه گۆرانى پىَ تۆمار ده‌كه‌ین جۆره‌كه‌ى (
A1000
) ـه , ئه‌و ئامێرانه‌ى كه له ستوَدیوَكانى هه‌ولێر به‌كار ده‌هێنرێن به ده‌یان جار له هى ئێمه باشتره ,ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێمه‌ش ئه‌و ئامێره پێشكه‌وتووانه‌مان هه‌بێت بێگومان ده‌گه‌ینه ئاستى ستۆدیۆكانى هه‌ولێر 0
* له ئایینده‌دا به نیازنین ستۆدیۆكه فراوانتر بكه‌ن ؟ - به‌ڵى ئه‌گه‌ر خودا ته‌مه‌ن بدات به هاوكارى هه‌موو براده‌ران به‌نیاز ین فراوانترى بكه‌ین ,له‌به‌رئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه شێوازى تۆمار كردنمان به كۆمپیوته‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ین ، له ماوه‌ى رابردووش ئه‌م به‌رهه‌مانه‌مان تۆمار كردووه 0 (
CD
) یه‌ك كه له شه‌ش تراك پێكهاتووه بۆ هونه‌رمه‌ند (ئه‌حمه‌د زه‌مانه ) ، (سه‌نته‌رى ئه‌ربائیلۆ ) كارى ریكلام و بلاَوكردنه‌وه‌ى بۆ ده‌كات , دوو گۆرانى و حه‌یرانێك بۆ هونه‌رمه‌ند (سلێمان قه‌ره‌چووغى) ,تۆمار كردنى گۆرانیه‌ك بۆ هونه‌رمه‌ند (شێروان شه‌یدا), هه‌روه‌ها بۆ گۆرانی بێ‌ژان ( سالار نه‌ورۆز ، سیروان جه‌میل ) هه‌ریه‌كه‌و گۆرانیه‌كمان بۆ تۆمار كردوون ، ده‌رباره‌ى هۆنراوه‌ش توانیمان له ماوه‌ى رابردوو چه‌ند هۆنراوه‌یه‌ك بۆ شاعیر (مه‌حه‌مه‌د شێروانى ) تۆمار بكه‌ین ، ئێستاش به نیازین دوو گۆرانى بۆ هونه‌رمه‌ند ( سالار نه‌ورۆز ) تۆمار بكه‌ین 0