
دوای ماوه‌یه‌ك دابڕان له چالاَكی هونه‌ری گۆرانی وتندا، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا گۆرانیبێژ و لاوكبێژی ناسراوی ده‌ڤه‌ره‌كه (ئه‌حمه‌د زه‌مانه) سیدییه‌كی به ناونیشانی ( یادێك ) كه له شه‌ش تراك پێكهاتووه بلاَو كرده‌وه , ئه‌مه‌و سیدییه‌كه له چوار گۆرانی و لاوك و حه‌یرانێك پێكهاتووه، له دیدارێكدا هونه‌رمه‌ندی ناوبراو وتی" گۆرانی (ئه‌ی دڵ) له ئاوازی خۆمه و دابه‌شكردنی مۆسیقا له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (جه‌میل سنجاوی) ئاماده‌كراوه، هه‌روه‌ها گۆرانی (دایك) كه شیعری هۆزانڤان (زۆراب مه‌خمووری)یه‌و ئاوازی خۆمه و هونه‌رمه‌ند (سالم سه‌باح)دابه‌شكردنی مۆسیقای بۆ كردووه، گۆرانی(شادی)ش له شیعری (زۆراب مه‌خمووری) یه و ئاوازی خۆمه و هونه‌رمه‌ند (سازگار حاجی) دابه‌شكردنی مۆسیقای بۆ كردووه، دوا گۆرانیش (با بچینه داران) كه شیعر و ئاوازی فۆلكلۆره‌و دابه‌شكردن و ئاماده‌كردنی مامۆستا (جه‌میل سنجاوی)ه"، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به دوو تراكه‌ی تریش وتی" لاوكی(سه‌یده‌وان) له داستانی مامۆستا (پیرداود مه‌خمووری)یه‌و هونه‌رمه‌ند (موحسین عوسمان) كاری دابه‌شكردنی مۆسیقای بۆ كردووه، هه‌روه‌ها حه‌یرانی (كیژۆره ئه‌سمه‌رێ)ش كه له ده‌قی فۆلكلۆره‌وه وه‌رگیراوه‌و(سازگار حاجی) دابه‌شكردنی مۆسیقای بۆ كردووه".
شایانی باسه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی هونه‌رمه‌ند(زه‌مانه) له ستۆدیۆی (شه‌هید كاوه) لای ئه‌ندازیاری ده‌نگ (سالم سه‌باح) تۆمار كراوه‌وه ، سه‌نته‌ری ئه‌ربائیلۆش كاری ریكلام وبلاَوكردنه‌وه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه.