|
رۆشنبیريی - كتێبخانه‌ی گشتی مه‌خموور كرایه‌وه
|
|
|
PNA- هه‌ولێر- به ئاماده‌بوونی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كتێبخانه‌ی گشتی مه‌خموور كرایه‌وه. |
|

به‌پێی راگه‌ینراوێكی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی گشتی مه‌خموور، ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری ئاسۆ حه‌سه‌ن به‌رِێوه‌به‌ری گشتی كتێبخانه گشتییه‌كان سه‌ردانی قه‌زای مه‌خموریان كرد.
سه‌ره‌تا سه‌ردانی قائممقامییه‌تی مه‌خمووری كرد و له‌لایه‌ن بارزان سه‌ید كاكه قایممه‌قامی قه‌زای مه‌خموور پێشوازی لێ كرا، له دانیشتنێكدا باس له ره‌وشی رۆشنبیری ئه‌و ده‌ڤه‌ره و گرنگی كردنه‌وه‌ی كتێبخانه له مه‌خموور كرا.
پاشان به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆری قه‌زاكه باره‌گای نوێی كتێبخانه‌ی مه‌خمووری كرایه‌وه و وه‌زیری رۆشنبیری زیاتر له پێنج سه‌د كتێبی تایبه‌ت به‌خۆیی كرده دیاری بۆ ئه‌و كتێبخانه‌یه.
دواتر وه‌زیری رۆشنبیری به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی كتێبخانه‌ی دیبگه، سه‌ردانی شاره‌دێی دیبه‌گه‌ی كرد.