سه‌نته‌رى هاورِێى منداڵ له مه‌خموور ... هەواڵی رۆشنبیریی
سه‌نته‌رى هاورِێى منداڵ له مه‌خموور رىَ و ره‌سمى كۆتایى خوله‌كانى به‌رِێوه‌برد

رۆژى چوارشه‌ممه 17 / 9 / 2009 ، سه‌نته‌رى هاورِێى منداڵ له‌مه‌خموور، به‌بۆنه‌ى كۆتایى هاتنى خوله‌كانى (مۆسیقا و نیگاركێشان و كۆمپیوته‌ر ) رىَ و ره‌سمێكى شایسته‌ى له‌هۆڵى سه‌نته‌ر بۆ مندالاَنى به‌شداربووانى خوله‌كان به‌رِێوه‌برد
،ئه‌مه و له رىَ و ره‌سمه‌كه‌دا وتارى (به‌رِێوه‌به‌رى گشتیى چاودێرى و كار و بارى كۆمه‌لاَیه‌تى ) و (به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى هاورِىَ) و (مامۆستایانى خوله‌كه) پێشكه‌شكرا , پاشان به‌م بۆنه‌وه ئاهه‌نگێكى خنجیلانه به به‌شداریى (مام عه‌ولاَ) سازكرا ،دواتر دیاریى سه‌نته‌ر به‌سه‌ر مندالاَنى خوله‌كان دابه‌شكرا،شایانى باسه‌بۆ ماوه‌ى (25) رۆژ (75) منداڵ به‌شداریى خوله‌كانیان كردبوو .