دیاره ئاشكرایه به درێژایى مێژوو كوردستان به‌سه‌ر چوار ولاَتى داگیركا‌ر دابه‌شكراوه ,كه سىَ نه‌ته‌وه‌ى سه‌رده‌ست (عه‌ره‌ب ,تورك , فارس ) ده‌سه‌لاَتى كوردستانیان به‌ده‌ست بووه ,كه هه‌میشه سیاسه‌تى له‌ناوبردن و قرِكردنیان له به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ى كورد ڵیاده‌كردووه , سه‌ره‌رِاى داگیركردنى خاك و ڵه‌یرِه‌وكردنى سیاسه‌تى چه‌وساندنه‌وه‌ى كورد ڵه‌لامارى كلتووره‌كه‌شى داوه , به‌تایبه‌تى هونه‌رى گۆرانى فۆلكلۆرى كوردى به‌هه‌موو شێوازێك له‌هه‌وڵى ئه‌نفالكردنى فۆلكلۆره‌كه‌ى بوونه .

هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كى سه‌ر ئه‌م زه‌مینه خاوه‌نى هونه‌رى تایبه‌ت به خۆیه‌تى كه هه‌ڵقولاَوى سروشتى و ناخى میلله‌ته‌كه‌یه,به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه‌ى كورد خاوه‌نى هونه‌رێكى ره‌سه‌نى له‌بن نه‌هاتووى خۆمانین,زاناى چینى (كۆنفۆنشیوس) ده‌ڵىَ " ئه‌گه‌ر بته‌وێت ڵله‌وڵایه‌ى شارستانى هه‌ر میلله‌تێك بزانى ,ئه‌وا گوێت بۆ مۆسیقاكه‌ى راگره " ره‌نگه ئه‌وه بازنه‌یه‌كى كراوه بێت بۆئه‌وه‌ى تواناى هه‌ر گه‌لێك و میلله‌تێكى شارستانى و ڵێشه‌كه‌وتوو ده‌ستنیشان بكرێت ,كوردیش وه‌ك میلله‌تانى تر ده‌وڵه‌مه‌نده به‌هونه‌رى خۆى به تایبه‌ت هونه‌رى (گۆرانى و میوزیك) , به‌لاَم به‌داخه‌وه نه‌مانتوانیووه به جیهانى بكه‌ین , ئێستاش هه‌ندێك میلۆدى بێگانه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكه‌وه خزێندراوه‌ته نێو ئه‌رشیفى هونه‌رى گۆرانى و میوزیكى كوردى ,ده‌توانم بڵێم ئه‌و میلۆدییانه ته‌نها تێكسته‌كانیان كوردین ,هه‌ر بۆیه ئه‌مانه جگه له‌زیان هیچ سوود و خزمه‌تێكى ئه‌وتۆ به میلله‌ته‌كه‌مان ناگه‌یه‌نێت , چونكه ئاواز و ئاماده‌كردنه‌كانیان تام و چێژى (عه‌ره‌بى و توركى و فارسى )یان به‌سه‌ر دا زاڵه ,ئه‌مه ڵێشڤه‌چوونى هونه‌رى كوردى نییه , به‌ڵكو كاره‌سات و لێشاوێكى گه‌وره‌ى به‌دواوه‌یه ,ئه‌وه‌ش واى لێدێت نه‌وه‌ى داهاتوو میلۆدى كوردى له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانى تر نه‌توانێت لێك جیا بكاته‌وه ,كه‌واته ڵێویسته به هه‌موو لایه‌كمان وه‌ك ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى به‌رگریى له هونه‌رى ئاوازى ره‌سه‌نى كوردى بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له دوارۆژدا به‌رامبه‌ر به‌نه‌وه‌ى نوىَ خۆمان به شه‌رمه‌زار نه‌زانین .