له‌درێژه‌ى كار و چالاكییه‌كانیدا كه له‌ماوه‌ى شه‌ش ساڵى رابردوو له‌ده‌ڤه‌رى مه‌خموور ئه‌نجامى ده‌دات (سه‌نته‌رى رۆشنبیرى و هونه‌رى قه‌ره‌چووغ) له‌ماوه‌ى داهاتوودا وه‌رزى چاپكردنى كتێب بۆ شه‌ش نووسه‌ر و هۆزانڤانى مه‌خموور به‌رێوه‌ده‌بات،له‌لێدوانێكى تایبه‌ت به(ماڵپه‌رِى سونته‌ر) (م.یوسف خالید) ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێریى سه‌نته‌ر گوتى "له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو سه‌نته‌ر كۆمه‌ڵێك كار و چالاكى هه‌مه‌جۆرى ئه‌نجام داوه،له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى كارگێرِیى برِیارمانداوه تا كۆتایى ئه‌مساڵ پرِۆژه‌ى چاپكردنى (6) كتێب بۆ نووسه‌ران و هۆزانڤانانى ده‌ڤه‌ره‌كه جێبه‌جىَ بكه‌ین،به‌م زووانه‌ش كتێبه‌كان نه‌خشه‌سازیى بۆ ده‌كرىَ و چاپ ده‌كرێن،ئه‌مه‌ش بۆ ده‌ستگرتن و هاوكاریكردنى نووسه‌ران و شاعیرانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه كه تا ئێستا زه‌مینه‌یان بۆ نه‌رِه‌خسێندراوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان به‌چاپ بگه‌ینن ".