(ته‌مبۆلىَ) تازه‌ترین كلیپى هونه‌رمه‌ند (سلێمان قه‌ره‌چووغى) یه و له‌چه‌ند رۆژى رابردوو له‌قۆناغى مۆنتاژكردن شایانى باسه ئه‌م كلیپه له‌به‌رهه‌مهێنانى (سه‌نته‌رى رۆشنبیرى مه‌خموور) ـه.
ته‌واوبوو،له‌و ماوه‌یه‌ش له تیڤییه‌كان په‌خش ده‌كرێت،له لێدوانێكى تایبه‌ت سلێمان قه‌ره‌چووغى گوتى: گۆرانى ته‌مبۆلىَ له‌ئاواز و هۆنراوه‌ى فۆلكلۆره و هونه‌رمه‌ند (موحسین عوسمان) ئاماده‌كردنى میوزیكى بۆ كردووه و ئه‌ندامانى (تیپى مۆسیقاى شه‌هید كاوه) ش مۆسیقاكه‌یان بۆ ژه‌نیوه،له‌رووى ستۆدیۆى ده‌نگیش (سالم سه‌باح) ى هونه‌رمه‌ند كارى تۆماركردنی ئه‌نجام داوه،له‌باره‌ى به‌رهه‌مهێنانى كلیپه‌كه‌ش(قه‌ره‌چووغى) رایگه‌یاند " له‌ئه‌نجامدانى ئه‌م كلیپه‌م گرووپگه‌لێك به‌شدار و هاوكارم بوونه له‌وانه (گرووپى هه‌ڵپه‌رِكێى سه‌نته‌رى مه‌م و زین و گرووپى خه‌نده‌ى شه‌و له‌مه‌خموور و تیپى مۆسیقاى شه‌هید كاوه) ،ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ش كاره هونه‌رییه‌كانیان له‌ئه‌ستۆ گرتووه : وێنه‌گرتن و ده‌رهێنان / سه‌باح ماستاوه‌یى ،ى.وێنه‌گرتن /یاسین وه‌لى ساڵه‌یى،مۆنتاژ/سامى كه‌مال،هه‌روه‌ها (قه‌ره‌چووغى) گوتى: سوپاسى به‌رِێزان (مه‌لا ره‌سول بندیان وخاڵه‌خدر خاوه‌نى به‌رگدرووى هه‌ڵوێست و ریكخراوه دیموكراتییه‌كان له‌مه‌خموور) ده‌كه‌م كه له‌ئه‌نجامدانى كلیپه‌كه‌م هاوكارم بوونه.